لە ئیلح ژنان ٢٥ی تشرینی دووەم بەتێکۆشان دژی قەیومەکان پیرۆز دەکەن
ژنانی ئیلح کە ٢٥ی ئەم مانگە بەتێکۆشان دژی قەیومەکان پیرۆز دەکەن، ڕایانگەیاند کە شارەوانی سەرەڕای هاوپەیمانی پیاو-دەوڵەت، بە جیاوازییەکی زۆر سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و وتیان: بەرامبەر بەوقەیومانە کە ژنان دەکەنە ئامانج لە مەیداندا دەبین.
مەدینە مامەدئۆغلو
ئیلح- ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا لە چوارچێوەی ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم، بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستیان بە کار و چالاکییەکان کرد، لە وڵاتێکدا کە توندوتیژی زیادی کردووە، هێرشەکان دژی دەستکەوتەکانی ژنان بێ وەستان بەردەوامن، ئەو ژنانەی کە لە بەرخۆدانی خوشکانی میرابال ئیلهامیان وەرگرتبوو، لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەنگیان بەرزکردەوە، تێکۆشانێکی مێژوویییان لە دژی توندوتیژیی پیاو-دەوڵەت بەرزکردەوە.
دوای ئەوەی لە ٤ی ئەم مانگەدا قەیوم بۆ شارەوانی ئیلح دەستنیشانکرا، بەرخۆدان لە شارەکەدا دەستیپێکرد و بەردەوامە، ژنانی ئیلح بە تێکۆشان دژی قەیوم پێشوازی لە ٢٥ی تشرینی دووەم دەکەن.
"هیچ کارێکی ڕاستەقینە بۆژنان نییە"
چیدەم بیلەن، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئیلح ڕایگەیاند، شارەکە بۆ ماوەی ٨ ساڵ بە سیاسەتەکانی قەیوم بەڕێوەدەبرا و وتی: شارەکە بۆ ماوەی ٨ ساڵ لەلایەن قەیوم بەڕێوەدەبرا، لەو کاتانەدا هیچ کارێک بۆ ژنان نەکرا، بەپێچەوانەی ئەو خەباتانەی لەڕابردوودا دەکرا، ڕاگیران و دامەزراوەکانی ژنان داخران، دەیانویست دەستکەوتەکانی ژنان بەتەواوی لەناوببەن.
چیدەم بیلەن ڕایگەیاند، دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئادار، شارەوانی جارێکی دیکە لە دەستی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل-دەم پارتی بوو، چالاکییەکانی ژنان جارێکی دیکە چالاک بوون و وتی: ئێمە لە هەوڵدانی دابین کردنی پاڵپشتی بۆ ژنان لەڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووری و کولتوورییەوە بووین. بەڵام قەیوم داندرا، وەک ژن پێویستە لە ئامادەکارییەکانی ٢٥ی ئەم مانگەدا بین و لەگەڵ ژنان بین، بەڵام بەهۆی دانانی قەیوم لەگەڵ ژنان بەردەوامین لە بەرخۆدان.
"چالاکییەکانمان لە دژی توندوتیژییەکان ڕاوەستاند"
چیدەم بیلەن ڕایگەیاند، قەیوم واتە سیاسەتی توندوتیژی و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، وتی: لێرە لەگەڵ دانیشتووانی شارەکە و ژنان تێدەکۆشین بۆ ئەوەی دەست بەسەر شارەوانیدا نەگرن، قەیوم جیاوازی نییە لەگەڵ توندوتیژی دژی ژنان، قەیوم بە واتای توندوتیژی سیاسی دژ بە ژنان و ڕەنجەکانیان دێت، دانانی قەیوم سەرەتا مافی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنی ژنان پێشێل دەکات و دەیانەوێت ژن بەخەبات نەکردن لە ژیانی کۆمەڵگە دوور بخەنەوە، لەم پرۆسەیەدا خۆمان بەهێزتر کرد، کاتێک وتمان دەچینە مەیدان، تووشی ئەم کێشەیە بووین، لە بەرامبەر هاوپەیمانی پیاو-دەوڵەتدا، بە جیاوازییەکی زۆرەوە هەڵبژاردنەکانی شارەوانیمان بردەوە، دەیانەوێت تۆڵەی سەرکەوتنی ژنان بکەنەوە، دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک لە مەیداندا دەبین، ئێمە لە مەیداندا دەبین دژی ئەو دەسەڵاتەی کە زیاتر لە هەموو شتێک ژنان دەکاتە ئامانج، ئێمە بە ئیرادەی ژنان تێدەکۆشین و دژی توندوتیژی دەوەستینەوە.
"ئێمەش وەک خوشکانی میرابال بەرخۆدان دەکەین"
گوڵنور دەلی، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ڕایگەیاند، ژنان دژی قەیومەکان وەستاون و وتی: قەیوم جارێکی دیکە وای زانی کە ئیرادەی گەل نییە، بەڵام با ئەم سیستمە ئەمە لەبیر نەکات؛ وەک چۆن خوشکانی میرابال بەرەنگاری دیکتاتۆری و فاشیزم بوون، ئێمەش ئەمڕۆ بە هەمان شێوە بەرەنگاری دەبینەوە، با ئەمڕۆ عەقڵی پیاو ئەمە لەبیر نەکات، تەنانەت ئەگەر بە تاکە ژنیش بمێنینەوە، درێژە بە کارەکە دەدەین، هەرچییەک ڕووبدات ئێمە ئیرادەی خۆمان پێشکەشی ئەوان ناکەین، بەردەوام دەبین لە کار و خزمەتەکانمان بۆژنان، بەم ئیرادە و کۆڵنەدانە پێشوازی لە ٢٥ی تشرینی دووەم دەکەین، ئێمە لێرەین دژی توندوتیژی و خراپ بەکارهێنانی ئیرادە، ژنانی ئەم شارە دژی توندوتیژی و دزی پیاوان دەوەستنەوە.
"٢٥ی تشرینی دووەم لە خەباتدا بەسەر دەبەین"
لە کۆتاییدا توبا دەمیر قسەی کرد و وتی: بە نزیکبوونەوە لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە گەڕەکێکەوە بۆ گەڕەکێکی تر دەڕۆین، لەکاتێکدا ئێمە هێشتا کارمان دەکرد قەیوم داندرا، قەیوم نەک تەنها بۆ بینای شارەوانی، بەڵکو بۆ ئیرادەی ژنان دامەزرا، لە ناوەڕۆکەکەیدا، ئیلح شارێکی ژنانە، ئامانجمان ئەوە بوو ئەو دامەزراوانەی کە لە لایەن دەوڵەتەوە داخران، دیسانەوە بکەینەوە و ناوچەی نوێ لە دژی توندوتیژی جێبەجێ بکەین، ئەوان ئەمەیان بەدڵ نەبوو، ئەو عەقڵیەتەی کە نارین و ڕۆژینەکان دەکوژێت، ئەمڕۆ دەیەوێت شارەوانیمان لێ بسەنێتەوە، ئێمە وەک ژن لێرەین لە مەیدانەکاندا بۆ ئەوەی ئیرادەی خۆمان دووپات بکەینەوە، ٢٥ی تشرینی دووەم لێرە لەناو بەرخۆدان بەسەر دەبەین، پێکەوە ئەم عەقڵیەتە پیاوانە لەناو دەبەین، با ژنەکان بە تەنیا جێمان نەهێڵن، با دەستمان پێکەوە ببەستین و لەگەڵیەکتر بین.