لە ئیلام ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا

لە ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیاوێک هاوژینەکەی بە چەقۆ دەکوژێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان ئەمڕۆ ژنێک لە شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا، بە پێی زانیارییەکانیش بکوژەکە تەمەنی ٣٥ ساڵە و هەڵهاتووە.

 

دوای کوشتنی هاوژینەکەی پیاوە ٣٥ ساڵەکە ڕایکردووە و پاش چەند کاتژمێرێک دەستگیر کراوە، هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکەشی نازانرێت و ئەو پیاوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و وتویەتی کێشەی خێزانییان هەبووە.

 

ت.پ