لە ئیدر ژنێک کوژرا

لە ئیدر ژنێک بە ناوی جەرەن ئیشک تەمەن ٢٨ساڵ، لە گەڕەکی باگلای ئیدر کوژرا، بەهۆی ڕووداوەکەوە کەسێک دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە گەڕەکی باگلاری ئیدر ژنێک کوژرا. پاش ئەوەی دەنگی تەقە بیسترا، هاووڵاتیان زانیارییان دا بە پۆلیس. کاتێک پۆلیس چوونە شوێنی ڕووداوەکە تەرمی جەرەن ئیشک تەمەن ٢٨ ساڵ دۆزرایەوە. ئەو کەسەی گومانی ئەنجامدانی تاوانەکەی لێ دەکرێت، دەستبەسەرکرا.

 

تەرمی جەرەن ئیشک گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومیی ئیدر.