لە ئەوروپا ژنان سێیەکی بواری توێژینەوە پێکدەهێنن

یەکیەتی ئەوروپا بەردەوام کار لەسەر یەکسانی جێندەری دەکەن لە بواری زانستی چونکە ڕێژەی ژنان لە بواری توێژینەوەدا ٪٣٣ دەبێت لە کاتێکدا لە خوێندنی زانکۆدا ڕێژەی ژنان ٪٥٩ یە.

ناوەندی هەواڵ

لە ئەوروپا ژنان ژمارەیان لە پیاوان زیاتر دەبێت وەک قوتابی لە زانکۆ و دەرچوونیان بەڵام لە خوێندنی باڵا ڕێژەی ٪٥٤ ە و وەک دەرچووانی زانکۆ ٪٥٩ دەبێت و ژمارەی دکتۆره‌کانیش نزیکەی ٤٨٪ە، بەڵام بە پێی ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٢١ لە وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپادا ڕێژەی ژنان لە بواری توێژینەوەدا سێیەکی پیاوان دەبێت کە ٪٣٣ یە ئەم ڕێژەیەش لە نێوان وڵاتەکاندا جیاوازی هەیە.

بە پێی پێویستی بەردەوامبوون لە پێشکەوتنی یەکسانی جێندەری لە توێژینەوە و داهێناندا، کاسپەر "سیستمەکانی خەڵاتی بڕوانامە بۆ بەرزکردنەوەی یەکسانی جێندەری لە توێژینەوەدا" وەک بەشێک لە بەرنامەی چوارچێوەی ئاسۆی ئەوروپی بۆ ماوەی دوو ساڵ کاری کردووە لەسەر بەرزکردنەوەی یەکسانی جێندەری لە بواری توێژینەوەدا بەتایبەتی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.

یەکیەتی ئەوروپا بەردەوام کار لەسەر یەکسانی جێندەری دەکەن لە نێوان خوێندکارانی دکتۆرا بە گشتی، لە ساڵی ٢٠١٦ دا، ژنان ٤٧.٩٪ ی دەرچووانی دکتۆرایان لە ئاستی یەکێتی ئەوروپا پێکهێناوە، لە دوو سێی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا ڕێژەی ژنان لە نێوان دەرچووانی دکتۆرا لە نێوان ٤٥٪ بۆ ٥٥٪ بووە، لە کاتێکدا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ و ٢٠١٦ ژمارەی دەرچووانی دکتۆرای ژن بە ڕێژەیەکی خێراتر لە ئەو ڕێژەیە بۆ پیاوان زیادی کردووە.

ڕێژەی ژنان لە نێوان دەرچووانی دکتۆرا هێشتا لە نێوان بوارەکاندا جیاوازە، لە ساڵی ٢٠١٦ دا، ژنانی دەرچووی دکتۆرا لەسەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا لە بواری پەروەردەدا ٪٦٨، بەڵام لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی٪٢١ و بوارەکانی ئەندازیاری و دروستکردن و بنیاتنان ٪٢٩ بووە.

هەروەها دەکرێت جیاوازی نێوان ژنان و پیاوان لە هەلومەرجی کارکردنیاندا وەک توێژەر تەماشا بکرێت لە ئاستی یەکێتی ئەوروپادا ڕێژەی ئەو ژنە توێژەرانەی کە بەشێویەی نیو-ڕۆژ کاریان دەکرد لە پیاوان زیاتر بووە،  ١٣٪ ی توێژەرانی ژن و ٨٪ ی توێژەرانی پیاوان لە ساڵی ٢٠١٦ دا بەشێوەی نیو -ڕۆژ کاریان کردووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لەڕووی پێدانی یەکسانەوە هێشتا بۆشاییەکی گرنگی پێدانی ڕەگەز لەپیشەی زانستییدا هەیە.