لە ئەستەنبول بە مردووی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

شوکریە بولگورجوی ٢٨ ساڵ له ماڵەکەی خۆیدا له کوچوک چەکمەجە لە ئەستەنبول دۆزرایەوە، هیچ ئاسەوارێکی پێوە دیارنیە و لەدوای توێکاری دەردەکەوێت.

ئەستەنبول

 

شوکریە بولگورجوی تەمەن ٢٨ ساڵ، لە شاری کوچوکچەکمەجەی شاری ئەستەنبول دەژیا، لەوکاتەی هاوڕێکەی ئێوارەی دوێنێ دەگەڕێتەوە ماڵەوە، شوکریەی بینی کە گیانی لەدەستداوە.

 

شوکریە ڕاستەوخۆ گواسترایەوە بۆ پزیشکی یاسایی لە ئەستەنبول، هیچ ئاسەوارێکی تەقەکردن، بریندارکردن و چەکی پێوە دیار نەبوو، هۆکاری مردنی شوکریە بولگورجو دوای توێکاری ئاشکرا دەکرێت.

 

ت.پ