باوکێک کچەکەی دەخنکێنێت

باوکێک لە ناحیەی تەقتەق کچە تەمەن ٢٣ ساڵانەکەی دەخنکێنێت و لاشەکەی فڕیدەداتەو چەمێکەوە، پۆلیس ڕایگەیاند، کە وەک هەمیشە بەبیانووی کێشەی کۆمەڵایەتی ئەو ژنە کوژراوە. ناوەندی هەواڵ


باوکێک لە ناحیەی تەقتەق کچە تەمەن ٢٣ ساڵانەکەی دەخنکێنێت و لاشەکەی فڕیدەداتە چەمێکەوە، پۆلیس ڕایگەیاند وەک هەمیشە بەبیانووی کێشەی کۆمەڵایەتی ئەو ژنە کوژراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ پێنج شەممە لە کاتژمێر ٨ سەر لەبەیانی باوکێک کچەکەی دەباتە سەر چەمی کانی لەلە، لە نزیک زێی بچوک، لەوێ کچەکەی دەخکێنێت و لاشەکەی لاشەکەی فڕێدەداتە چەمەکەوە.

دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، تەرمەکە دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراوە، هەرێم دڵشاد، لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی تەقتەق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بەهۆی کیشەی کۆمەڵایەتییەوە ئەو ژنە کوژراوە، دواتر باوکی دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، لە ئێستادا دایکی کچەکە، خەزوری و کەسێکی دیکە لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکراون.

 

ئەو ژنەی خنکێندراوە تەمەنی ٢٣ ساڵە و دایکی کێچکی شەش مانگانە، بەپێی وتەی پۆلیسی تەقەتەق، ئەو ژنە لەگەڵ هاوسەرکەیدا کێشەی هەبووە، گەڕاوەتەوە بۆ ماڵی باوکی بەڵام باوکی دەیکوژێت.