لە ئەفغانستان ژنێکی چالاکوان دەستگیرکرا

لە ئەفغانستان ژنێکی چالاکوان کە بەشداری خۆپیشاندانەکانی بۆ داواکردنی مافەکانی ژنان کردووە دەستگیرکراوە، تاڵیبانیش ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش نیگەرانی خۆی لە ئاستی ئەو تاوانانە دەربڕیوە. ناوەندی هەواڵ

لە ئەفغانستان ژنێکی چالاکوان کە بەشداری خۆپیشاندانەکانی بۆ داواکردنی مافەکانی ژنان کردووە دەستگیرکراوە، تاڵیبانیش ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش نیگەرانی خۆی لە ئاستی ئەو تاوانانە دەربڕیوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو ژنانەی لە ئەفغانستان خۆپیشاندان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان ئەنجام دەدەن یەک لەدوای یەک دەستگیر دەکرێن، تازە ترین چالاکوان کە دەستگیرکراوە مورسال ئەیارە.

مورسال ئەیار، یەکێکە لە ژنە چالاکوانەکانی ئەفغانستان کە بەردەوام بەشداری خۆپیشاندانەکان بۆ بەدەسهێنانەوەی مافەکانی ژنان کردووە، ئەو ماوەیەکە دیارنەماوە، بەڵام بیلال کەریمی وتەبێژی تاڵیبان ڕەتی دەکاتەوە کە ئەوان مورسالیان دەستگیرکردبێت، دەڵێت لێکۆڵینەوە لە هۆکاری دیارنەمانی دەکەن.

 

لە بەرامبەریشدا نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی بۆ دیارنەمانی یەک لەدوا یەکی ژنانی چالاکوان و خۆپیشاندەر دەربڕی، ڕاڤینا شەمداسانی، وتەبێژی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە دیارنەمانی ئەو چالاکوانانە دەربڕی، پەیامی ئاڕاستەی تاڵیبان کرووە، کە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدات و ڕێگری لە ئازادی ڕادەربڕین نەکەن.