لە ئەفغانستان مرۆڤایەتی بە ٤٠ دۆلار دەفرۆشرێت

لەهەفتەکانی ڕابردوودا بوونی ئەو خێزانانەی کەدەیانەوێت منداڵەکانیان بەهۆکاری ئابووری بفرۆشن بووە ڕۆژەڤ و مرۆڤایەتی شەرمەزار دەکات، خێزانێکی ئەفغانی دەنوسێت کە ناچارە منداڵەکانی بە چوار هەزار پاوەندی ئەفغانی بفرۆشن کە دەکاتە ٤٠ دۆلار.

لەهەفتەکانی ڕابردوودا بوونی ئەو خێزانانەی کەدەیانەوێت منداڵەکانیان بەهۆکاری ئابووری بفرۆشن بووە ڕۆژەڤ و مرۆڤایەتی شەرمەزار دەکات،  خێزانێکی ئەفغانی دەنوسێت کە ناچارە منداڵەکانی بە چوار هەزار پاوەندی ئەفغانی بفرۆشن کە دەکاتە ٤٠ دۆلار.

 

سوهام ئاکمان

ناوەندی هەواڵ -  ملیۆنان کەس لە ئەفغانستان کە ئێستا لە ژێر دەستی تاڵیباندایە لەژێر هێڵی برسێتیدا دەژین، دوای ئەوەی لە ١٥ی ئابدا تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت و شەڕی ناوخۆ و قەیرانی ئابووری قوڵتر کردەوە زانراوە کە سنوری برسیەتی وڵات زیاتر لە نیوەی دانیشتوانەکەی زیادی کردووە، هەزاران کەس کە بەهۆی شەڕەوە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و لە کامپەکاندا دەژین بۆ ڕێکخراوە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئەفغانستان لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا هیچ هاوکارییەکیان وەرنەگرتووە.

 

هەژاری لەوڵاتدا کار دەکاتە سەر منداڵان

لەهەفتەکانی ڕابردوودا هەواڵی ئەو خێزانانەی ناتوانن منداڵەکانیان بەخێو بکەن و منداڵەکانیان بفرۆشن کەوتە ڕۆژەڤەوە بەم دواییانە، بڵاوبوونەوەی نامەکان لەسەر سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەرنج ڕادەکێشێت. لەسەر یەکێک لە هەژمارەکان ئەم نامەیە سەرنجی ڕاکێشا " من پێنج منداڵم و هاوژینم هەیە. من ئامادەم منداڵەکانم بەرامبەر ٤٠ لیرەی ئەفغانی بفرۆشم هەتا منداڵەکانم لەگەڵ من بمێننەوە  هیچ داهاتوویەکیان نییە. سوێند بەخوا دەبێت وازیان لێ بهێنم، یان لەتەنیشت مندا لەبرسا بمرن".

 

WFP: بەشێوەیەکی گشتی ڕووبەڕووی نەبوونی خواردن دەبنەوە

مانگی ڕابردوو، وتەبێژی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە ئەفغانستان تەنها ڕووبەڕووی کێشەی ئابووری نابێتەوە، لە هەمان کاتیشدا ڕووبەڕووی هەژاری خۆراک دەبێتەوە و دۆخەکە بەرەو خراپتر دەچێت زیاتر لەنیوەی دانیشتوانی وڵات خۆراکی تەواویان دەست ناکەوێت.

 

لەئەفغانستان زۆرێک لەو خێزانانەی کەناتوانن بژێوی ژیانیان بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن و چاودێریان بکەن لەنەخۆشخانەکاندا بەجێیان دەهێڵن یان دەیانفرۆشن بۆ ئەوەی کەسانی تر ئاوڕ لەمنداڵەکانیان بدەنەوە.