لە یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا زیاتر لە ٣٠ چالاکوان دەستگیرکراون
سەرباری ڕێگرییەکانی ڕژێمی ئێران لە یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران و دەستگیرکردنی چەندین چالاکوان، لە ١ی ئایار/٥ لە چیای ئاویەر لە شاری سنە ئەو ڕۆژە پیرۆزکرا
بەبۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانم کرێکاران و چالاکوانان چالاکیان ئەنجامدا و لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە زیاتر لە ٣٠ چالاکوان دەستگیرکراون.
ناوەندی هەواڵ
چالاکییەکانیش لە تارانی پایتەختی ئێران و شار و شارۆچکەکانی دیکە لە شێوەی ڕێپێوان و گردبوونەوە و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدران، هێزە ئەمنییەکانیش هێرشیان کردە سەر چالاکییەکانی کرێکاران لە تاران و زیاتر لە ٣٠ کەس دەستگیرکران
سەرباری ڕێگرییەکانی ڕژێمی ئێران لە یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران و دەستگیرکردنی چەندین چالاکوان، لە ١ی ئایار/٥ لە چیای ئاویەر لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو ڕۆژە پیرۆزکرا.