لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ئێران ٢ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا
دوێنێ لە باکوری ڕۆژئاوای ئێران پاسێک وەرگەڕا و تیایدا دوو ڕۆژنامەنووسی ژن گیانیان لەدەستدا و ٢١ی دیکەش برینداربوون.
ناوەندی هەواڵ
پاسێک کە ٢٥ ڕۆژنامەنووسی ئێرانی لە تارانی پایتەختەوە بۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەگواستەوە، بۆ ڕووماڵی پرۆژەی بووژاندنەوە لە دەریاچەی ورمێ لە نزیک پارێزگای نەغەدە.
دوو ڕۆژنامەنووسی ژن بە ناوی ڕیحانە یاسەنی لە ئاژانسی ئیرنا و پەیامنێری ئاژانسی ئیسنا بە ناوی مەهشید کەریمی، لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا بە گوێرەی راپۆرتەکان لە رووداوەکەدا ٢١ رۆژنامەنووس بریندار بوون و گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نەغەدە.
ت.پ