لە تویتەر پشتگیری لە میسرا ئۆز کرا

میسرا ئۆز کە منداڵەکەی لە ڕووداوی شەمەندەفەرەوە لەدەستدا، لەلایەن ڕای گشتییەوە بەو کەسەی یاسای جوڵاند دەناسرێت، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەیبەنە نەخۆشخانە بۆ بەشی فریاکەوتنی خێرا، لە تویتەریشدا بەهۆی ئەوەوە زۆر کەس پشتگیرییان لە تێکۆشانی میسرا ئۆز کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی ڕووداوی شەمەندەفەرەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە چۆرلووی تەکیرداغ ڕوویدا ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون، یەکێک لەوانەی گیانیان لەدەستداوە ئۆغوز ئارداسەلی تەمەن ٩ ساڵ بوو، دایکی ئاردا، میسرا ئۆز، کە لە بەشی یاسایی کاری دەکرد، باسی لەوەکرد بەهۆی کێشەی هەناسەتەنگی کۆرۆناوە دەیبەنە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خێرا، وتیشی: دوێنێ بەهۆی کێشەی هەناسەتەنگییەوە لە نەخۆشخانە ماومەتەوە، بەبێ ئۆکسجین ناتوانم هەناسە بدەم.

 

لەبەرئەوەی ئەو ناتوانێت بنووسێت، ئێمە دەنووسین

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا زۆرکەس باسیان لە تەندروستی میسرا ئۆز کرد و ئاماژەیان بەوەدا: "میسرا ئۆز لە بەشی فریاکەوتی خێرادایە، لەو ساتەوەی کە کوڕەکەی لەدەستداوە، ئەو هەموو ڕۆژێک دەینووسی، قسەی دەکرد و تەلەفۆنی دەکرد، ئێستا بۆ ژیان تێدەکۆشێت، ناتوانێت بنووسێت، ئێمە دەینووسین، ١٠١٤ ڕۆژ بەسەر ڕووداوی شەمەندەفەری چۆرلوودا تێپەڕدەبێت، بەڵام دادپەروەری نەهاتەدی".

 

ت.پ