لە گەرمیان ساڵڕۆژی لەدایکبوونى ڕێبەری گەلان پیرۆزکرا
بەبۆنەى ساڵیادی لەدایکبوونى ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاهەنگێک لە سەیرانگای قولەبەرز سازکرا، و هاوڵاتیانی گەرمیان تێیدا بەشداربوون.
گەرمیان
دوێنێ ١٠ی نیسان لە سەیرانگای قولەبەرز لە سنوری قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەى گەرمیان, تەڤگهری ئازادی كوردستان، ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان و گه‌نجانی وڵاتپارێز، ئاههنگێگیان بۆ پیرۆز ڕاگرتنی یادی له‌دایكبوونی ڕێبەری گەلی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێکخست.
له‌سه‌ره‌تایی ئاهه‌نگه‌كه‌دا ئاماده‌بووان به خولەکێک وەستان بۆ ڕێزلێنان له‌گیانی پاکڕەوانی ڕێگای ڕزگاری كورد و كوردستان، دواتر سوهام گه‌رمیانی، وتاری ئامادەکاری ئاهه‌نگه‌كه‌ی خوێنده‌وه و وتی: پیرۆزبایی له‌دایكبوونی ڕێبه‌ر ئاپۆ له هه‌موو شه‌هیدان، گه‌لان، ژنان و هه‌ڤاڵانی زیندان و هه‌ڤاڵانی سه‌رچیا پیرۆز ده‌كه‌ین، ئێمه خاوه‌نی ڕابهرایهتییهكین له مێژوودا یه‌كه‌مجاره پێناسه‌ی ڕاستگۆی وماف و یه‌كسانی به قوڵای گرتوه‌ته ده‌ست و پێناسه‌ی كردووه.
دواتر نه‌جیبه عومه‌ر، ئەندامی بەڕێوبەری ڕێكخراوی ژنانی كوردستان - ڕژاك، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و وتی: ئهوانەی سیخوڕی بكات له به‌رامبه‌ر هێزێكی ئازادیخواز و دیموكراسیخوازدا ئه‌گه‌ر هێزی شۆڕشگێڕ ئه‌وانه ببورن، پێویسته گه‌لی ئێمه ئه‌وان نه‌بوورن، له‌دایكبوونی ڕێبه‌ر ئاپۆ، ڕۆژی به‌رپابوونی شۆڕشی ژنه، شۆڕشی ژنیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو دونیا كردووه.
نەجیبە عومەر ئاماژەی بەوەشدا، ده‌وڵه‌تی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی نه‌ك شكان له ئۆپه‌راسیۆنی گاره‌دا به‌ڵكو گه‌وره‌ترین وانه‌یان وه‌رگرت، لەکاتێکدا وه‌هایان ئاماده‌كردبوو هه‌موو باشوری كوردستان داگیر دەكه‌ن، هێزی خیانه‌تكاریش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری توركیا بوون، خۆشبه‌ختانه له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه گه‌وره‌ترین شكستیان پێدرا.
لە درێژەی سەیرانە ئاهەنگەکەدا گروپی منداڵانی ئه‌ستێره‌كانی هیوا، دوو سرودیان پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد، هەروەها گروپی شه‌هید ڤەژین و شه‌هید زه‌رده‌شت گه‌رمیانی، ئامادەی ئاهەنگەکە بوون، و چەند بەرهەمێکیان پێشکەشکرد.
له كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌دا، ئاماده‌بووان به هه‌ڵپه‌ڕكێی جواروجۆر ئاهه‌نگه‌كه‌یان ڕازاندەوە و یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلانیان پیرۆز كرد.
ت.پ