لە تورکیاو باکوری کوردستان لە ڕۆژێکدا چوار ژن کوژران و ژنێک بریندار بوو

لە سێریک بەهۆی توندوتیژیەوە ژنێک بریندار بوو ژنێکی تریش کوژرا، هەروەها لە دێمرێ ژنێک کوژرا و لە ماردین ئارتوکلو دوو ژن کوژران.

لە سێریک بەهۆی توندوتیژیەوە ژنێک بریندار بوو ژنێکی تریش کوژرا، هەروەها لە دێمرێ ژنێک کوژرا و لە ماردین ئارتوکلو دوو ژن کوژران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١٨ی کانونی یەکەم، لە ناوچەی سێریکی ئەنتالیا، پیاوێک بەناوی یەڵماز نەریاپراغی، هاوژینەکەی بە ناوی گوڵبەهار نەریاپراغی بریندار کرد، هەروەها تەقەی لە ڕەمزی کەرپێچی کردو کە لە کاتی ئاگادارکردنەوەدا، یاریدەدەرەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دیارییان کرد کە ڕەمزی گیانی لەدەستداوە، گوڵبەهار بە ئامبولانس گەیەنرا بۆ نەخۆشخانەی ویلایەتی سێریک و تەرمی ڕەمزی نێردراوە بۆ ئۆفیسی تاقیکردنەوەی پزیشکی ئانتالیا.

 

ئومو گولسوم بیلگەچ لە دێمرێ کوژرا

لە ناوچەی کارابوجاک لە ناوچەی دێمرێی سەر بە ئەنتالیا، کەسێک بە ناوی مەتین بیلگەچ ئومو گولسوم بیلگەچی بە چەک کوشت، پۆلیس و پزیشک ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران پشکنینەکان دەریانخست کە ئومو گولسوم گیانی لەدەستداوە، تاوانباریش هەڵاتبوو بەڵام پاشان چوو بۆ بنکەی پۆلیس و خۆی ڕادەست کرد.

 

لە ماردین ئارتوکلو دوو ژن کوژران

لە گەڕەکی مەنسوریە لە ناوچەی ئارتوکلو لە ماردین، پیاوێک بە ناوی سەیفەتین دێگەر، سێمیل دێگەر و دایکی سێمیلی کوشت، . لە کاتێکدا سەیفەتین دێگەر دواتر تەقەی لە خۆی کرد. دوای ئەوەی خەڵکی ناوچەکە بانگیان لە پزیشک و پۆلیس کرد سەیفەتین هێشتا زیندوو بوو، گەیەندرایە نەخۆشخانە و تەرمەکانیش برانە پشکنینی پزشکی.