"لە سەمسور خەڵک ناچار بە کۆچکردن دەکەن"

گوڵستان سۆنوک ئەندامی تاژێ لە دوای بوصمەلەرزەکە بەردەوامە لە کاری پشتیوانی لە سەمسور و ڕایگەیاند کە خەڵکەکە نەیانویستووە خاکەکەیان بەجێ بهێڵن بەڵکو ناچارکراون بچنە دەرەوە.

 

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

سەمسور- دوای دوو بوومەلەرزەی گەورە کە ناوەندەکەی مەرەش بوو لە ناوەندی سەمسور بە هەزاران کەس بەهۆی مانەوەیان لە ژێر بینای ڕووخاودا گیانیان لەدەستدا، خەڵکەکەش ناچاری کۆچبەری بوون، بەشێک لەو هاوڵاتیانەی کە لە سەرەتای بوومەلەرزەکە چادریان نەکردووەتەوە، لە ئۆتۆمبێلەکاندا خەوتوون و چەند ڕۆژێکە لە برسان و تینووێتیدا بوون، ڕێگایان دۆزییەوە بۆ ئەوەی بچنە چەند شارێکی ڕۆژئاواو بەشێک لەو هاوڵاتیانەی کە ڕۆیشتبوون گەڕانەوە بۆ سەمسور .

 

ژنان لە ڕۆژی یەکەمەوە لە مەیدانەکاندا بوون

تەڤگەری ژنانی ئازاد کە لە یەکەم ڕۆژی بوومەلەرزەکەوە هەموو دەرفەتەکانی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی ڕێگری  لە جێهێشتنی خاک بکەن، تاژێ لە شارەکە بەردەوامە کە پاکێجی خاوێنی بۆ ژنان دابین دەکات، لە چادرێکدا کار دەکات کە لەگەڵ ڕێکخراوە کرێکاری و دیموکراسییەکاندا کراوەتەوە.

 

گوڵستان سۆنوک، چالاکوانی تاژێ ئەوەی خستەڕوو، کە لە ڕۆژانی داهاتوودا چالاکیەکانیان زیاتر دەکەن و دەبێت لە هەموو بەشەکانی هەرێم بن بۆ ئەوەی دیمۆگرافیا نەگۆڕن.

 

"ئێمە بە هاوهەڵوێستی وەڵامی پێویستیەکانی گەلیمان دایەوە"

گوڵستان سۆنوک، ئاماژەی بەوەدا، کە لە یەکەم ڕۆژی بوومەلەرزەکەوە لە ناوەندی شار و گوندەکان هاوکاری خەڵکیان کردووە و کێشەی خۆراک کە لە ڕۆژانی یەکەمدا ڕوویدا بە بانگەشەی پشتیوانیکردن ئاسانتر بوو، هەردوو کێشەی خانووبەرە و پاککردنەوەی شارەکە هێشتا لە بەرنامەی کاردان و وتی: "لە یەکەم ڕۆژی بوومەلەرزەکەوە ئێمە وەک (TJA) لە شارەکە بووین هەر لە یەکەم ڕۆژەوە کە هاتین کاردانەوەیەک لەلایەن خەڵکەوە بۆ هەموو ئەوانەی هاتن بۆ شارەکە هەبوو، دەستمان کرد بە دابەشکردنی خواردنی گەرم کە بە دەستی خۆمان دروستمان کردبوو،  دەستبەجێ بەو تەلەفۆنانەی کە کڕان دەستمان کرد بە یارمەتیدان،  پاشان ئێمە هەماهەنگیمان دروست کرد بەم هەماهەنگییە سەرەتا دەستمانکرد بەدابەشکردنی یارمەتی بەسەر خەڵکداو بە ئۆتۆمبێلی گەڕۆک یارمەرتی گوندەکانمان دا".

 

"خەڵک ناچار دەکەن کۆچ بکەن"

گوڵستان سۆنوک، ئاماژەی بەوەکرد کێشەی پەناگەیان لە دوای خواردنەوە دروست کردووە، کە سەرەڕای هەوڵەکان، کەموکوڕییەکانی شارەکە بەردەوامن، خەڵک نایانەوێت خاکەکەیان بەجێبهێڵن و وتیشی: "کێشەی سەرەکی هاوڵاتیان کێشەی خانووبەرە و گەرمکەرەوەیە هەروەها ئێمە دەرفەتی ئەوەمان هەبوو کە یارمەتی دابەش بکەین و قسە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە بکەین کە لەگەڵیان هاوڕاین،هەموو ئەوکەسانەی قسەمان لەگەڵ کردن یەکەم شت وتیان 'نامانەوێت بڕۆین'. خەڵکی ئێرە نایانەوێت خاک و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن لە هەموو لایەکی ئەم خاکە بیرەوەری هەیە، چونکە پێداویستیەکانیان بۆ دابین ناکرێت و گەرمکردن و خواردن دابین ناکرێت، ناچار دەبن بڕۆن".

 

گولیستان سۆنوک وتی: ئێمە دەزانین کە سیاسەتی چۆڵکردنی کوردستان هەیە ئێستا دەوڵەت هەلی هەیە بۆ دروستکردنی شاری کۆنتەینەر لەوێ، ئێمە بە باشی هۆکاری نەبوونی ئەم دەرفەتانە دەزانین ئەم کارەساتە شتێک نییە بۆ ماوەی مانگێک یان دوو مانگ بخایەنێت، لەوانەیە بۆ ماوەی چەند مانگێک بەردەوام بێت، ئەزموونی ئیمە لە بوومەلەرزەی پیشووی وان هەیە، هەروەها دەزانین کە پڕۆسەی گەڕانەوەی شارەکە لە دوای تێکشکانەوە چەندە بووە پێویستە هەموو شتێک بکرێت بۆ ئەوەی خەڵک خاکەکەی خۆیان جێنەهێڵن".