لە سلێمانی پیاوێک تەقە لە هاوژینەکەی دەکات و خۆشی دەکوژێت
لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ پیاوێک تەقە لە هاوژینەکەی دەکات و سێ فیشەکی پێوە دەنێت، دواتر خۆشی دەکوژێت.
ناوەندی هەواڵ
لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ پیاوێک تەقە لە هاوژینەکەی دەکات و سێ فیشەکی پێوە دەنێت، دواتر خۆشی دەکوژێت، پیاوەکە ناوی عەدنان خالیدە و سێ فیشەک دەنێت بە هاوژینەکەیەوە بە ناوی سنور، دواتر فیشەکێک بەخۆیەوە دەنێت و خۆی دەکوژێت.
ژنەکە بریندارە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە، باری تەندروستی ناجێگیرە.
بەڕێوبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی ڕایگەیاندووە هۆکاری ڕووداوەکە نازانرێت و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
ت.پ