لە سلێمانی پانێڵی "گوێزانە کولەکان" دژی خەتەنەکردنی ژنان بەڕێوەچوو
لە کارگەی کولتووری هۆڵی مەڵکەندی شاری سلێمانی، چالاکییەکی فراوان بە ناوی "گوێزانە کولەکان" بەڕێوەچوو، کە پانێڵی گفتوگۆ، پێشانگای هونەری ، بۆ ئاگادارکردنەوەو بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینەی لەخۆگرتبوو.
سلێمانی
خەتەنەکردنی مێینە یەکێکە لەو دیاردە کۆمەڵایەتییە زیانبەخش و مەترسیدارانەی کە هێشتا لە هەندێک ناوچەدا بە ناوی نەریت یان کولتوور بەردەوامە، لە کاتێکدا بەپێی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەم کردارە کاریگەرییەکی خراپی هەیە لەسەر تەندروستی، دۆخی دەروونی و مافی مرۆڤی ژنان، لەمڕۆدا ٦ی شوبات کە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەی مێینەیە، چالاکی "گوێزانە کولەکان" لە کارگەی کولتووری هۆڵی مەڵکەندی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی ئەم چالاکییەدا، پانێڵێکی گفتوگۆ بە بەشداری چالاکوانان، پسپۆڕانی کۆمەڵایەتی و نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان ئەنجام درا، کە تێیدا باس لە کاریگەرییەکانی خەتەنەکردنی مێینە و گرنگی ڕۆڵی یاسا، پەروەردە و میدیا کرا، هەروەها پێشانگایەکی هونەری و پیشاندانی فیلم بەشێک بوون لە چالاکییەکە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر و هونەری پەیامی دژی ئەم کردارە بگەیەندرێت.
پزیشک شنیار محەمەد، پزیشکی پسپۆری ژنان لە بارەی خەتەنەکردنی ژنانەوە وتی: هەندێک کەس نابەرپرسانە ئەو کارە دەکەن و بە مەبەستی بازرگانی کردن ژنان فریو دەدەن بێئەوەی کە زانیاری تەندروستی تەواویان پێبدەن، لە ئێستادا لە سلێمانی و دەوروبەری و شارو شارۆچکەکانیش پزیشکی پسپۆرڕی ژنانی زۆر لێیەو دەتوانن سودی لێ ببین و سەردانیان بکەن، پسپۆری ژنان زۆرە بەڵام شێوازی دابەشکردنیان و بەتایبەت کە ئێستا کێشەو قەیرانی ئابووری هەیە بۆتە گرفت بۆ هاوڵاتیان، لە پێنجوێنەوە تا جەلەولا گەر حسابی بکەین ژمارەیەکی زۆر پسپۆری ژنانمان هەیە، ڕێکخراوەکان دەتوانن هاوکاری پێشکەش بکەن بەوەی کە بزانن شوێنێک هەیە کە پزیشکی پسپۆڕی پێناگات یاخود بە هۆی قەیرانی ئابوورییەوە کەمەو پێداویستی ژنانی ئەو ناوچەیە پڕ ناکاتەوە ئەوا ڕێکخراوەکان دەتوانن ڕێککەوتن بکەن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و پزیشکیان بۆ بەرن و ئێمە هەندێک پزیشکمان هەیە کە بە خۆبەخش کار دەکات و هاوکار دەبێت، گەر هەوڵی چارەسەرکردنی بدرێت ئەوا زۆر ئاسانە چونکە ژمارەیەکی زۆر پسپۆری ژنانمان هەیە.
"بێگومان ترس و نارەحەتی زۆری هەیە و دەرئەنجامی درێژخایەتی لێ دەکەوێتەوە"
نەشمیل رەسوڵ، پزیشکی دەروونی وتی: هەرەشەی مردن، برینداربوون، یاخود شێوانێکی جەستەی،کاتێک کەسێک خۆی رووبەرووی دەبێتەوە یاخود شایەتی ئەوەیە کە ڕووبەرووی کەسێک دەکرێتەوە یاخود دەبینێت کەسێکی نزیکی وای لێهاتووە ئەوا دەچێت سکاڵا دەکات و بە تاوانی دادەنێت، کەواتە خەتەنەکردنی کچانیش دەچێتەوە ئەم قاڵبەوە کاتێک کە منداڵێک کە تەمەنێکی کەمی هەیە و زۆرینەی کولتوورەکان کاتێک دەیکەن کە مناڵەکە نەبۆتە شەش ساڵ و بە زۆر ئەم منداڵە دەگرن و بێ ئەوەی کە هیچی پێبڵێن و بێ ئەوەی هیچ ماددەیەکی سڕکردنی بۆ بەکار بهێنن بەشێکی زۆر تایبەتی ئەم مندالە لێدەکەنەوە، ئەمە دەچێتە قاڵبی ترۆماوە ئایا چەند لەم منداڵانە توشی دەرئەنجامەکانی ئەم ترۆمایە دەبن ئەویان جیاوازە و نازانرێت چونکە داتا کەمە، من ئەزموونێکی کەمم هەیە لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا نەمدیووە منداڵێک بێنن بڵێن ئەم منداڵە لە دوای خەتەنەکردنەوە ترساوە و پێویستی بە چارەسەرە، چونکە خێزانەکە خۆیان ئەمە دەکەن و بێگومان دەیشارنەوە، بۆیە ئەگەر ئەو منداڵە هەر حالەتێکی تێکچوونی دەروونی هەبێت وەک ئەوەی کە نان نەخوات یاخود نەخەوێت ئەوا مندالەکە خۆی هەوڵ دەدات چاک بێتەوەو خۆی رابێنێتەوە و ئاسای بێتەوە، بێگومان ترس و نارەحەتی زۆری هەیە و دەرئەنجامی درێژخایەتی لێ دەکەوێتەوە و بە پێی لێکۆڵینەوەکان و بە پێی ئەنجامی ئەو نموونەیەی کە لە کوردستان کراوە ٪ ٤٥ ی ئەو ژنانە توشی حاڵەتی تەنگەژەی دەرونی بوون،٪ ٤٠ یان توشی خەمۆکی بوون و ٪ ٣٠ی توشی دڵەراوکێ بوون، هەموو ئەو رێژانە لەو ژنانە زیاترە کە خەتەنە کراون وەک لەوەی کە خەتەنە نەکراون، من لێرەدا زۆر بە گشتی باسی دەکەم چونکە ئێمە سوێنمان بۆ ئەوە خواردووە کە نهێنی نەخۆش ئەوە نییە کە ئێمە بۆ میدیاکانی باس بکەین بۆیە من لێرەدا تەنها بە گشتی باسی دەکەم ، گرفتی سێکسی یەکێکە لە گرتفەکان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا و ئەمە وای کردووە کە زۆر لە ژن و مێردی گەنج و بەتایبەت ئەوانەی دەرەوەی شار کۆمەڵیک کیێشەو گرفیان رووبەروو دەبێتەوە بەتایبەت بۆ ژنان و دەبێتە هۆی ئەوەی کە گرفتێکی زۆر بۆ خێزانەدروست بکات و چارەسەرکردنی کاتێکی زۆر بخایەنێت، بە شێکی زۆر لە ژنان کە ئەو ترس و گرفەتاین هەیە کە زانیاری دروستیان نییە و لە کەسانی ترەوە تەنها زانیارییەکانی وەرگرتوە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە راستەوخۆ نایەت بۆ جارەسەرکردنی کیسەکانی بەڵکوو بە نەخۆشی دیکە دێت وەک خەمۆکی دڵەراوکێ و دواتر باس لەوە دەکات کە هۆکاری ئەمانە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە خەتەنە کراوە.
چرۆ عومەر پارێزەر و کارمەندی مەیدانی وتی: ئێمە کەیسمان هەبووە کە ژن لە دوای ئەوەی کە هاوسەرگیری کردووە کاتێک کە ماڵی خەسووی زانیویانە کە خەتەنە نەکراوە، بێ پرسی خۆی هەستاون و بەوەی کە خەتەنەی بکەن، کە ئەمەش پێشێلکردنی راستەوخۆی مافی مرۆڤە، کە ئەمانە دەبنە هۆی ئەوەی کە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان زیاتر ببێت چونکە ئەگەر کۆمەڵگەیەک بڕوای بەوە بێت کە ژنان دەبێت خەتەنە بکرێن ئەوا ئەنجامدانی توندوتیژەیاکنی دیکەش ئاسای دەبێتەوە، ئێمە لە ڕێکخراوەکەمان لە پرۆژەی زاڵبوون بەسەر خەتەنەکردنی مێینە کاتێک دەستمان کرد بە ئیشکردن دژی خەتەنەکردنی مێینە بە هیچ شیوەیەک چاوەرێی ئەو ئەنجامە نەبووین کە ئەویش بە دروستکردنی گروپ بوو بکە سەردانی گوندەکانی ناوچەکانمان دەکرد لە گەرمیاندا و گروپی کچان و ژنانی گەنجمان دروست دەکرد کە خەتەنە کرابوون، تاکە تاکە ژنی تێدا بوو کە خەتەنە نەکرابوون بەڵام وەک هاوکاری و پاڵپشتی بەشداریان کردبوو کە ئەنجامی زۆر باشی هەبوو، لایەنی تەندروستی زۆر گرنگەو ئێمە لە بەشەکانی پرۆژەکە پزیشکی پسپۆری ژنانمان دەبرد بۆ گوندەکان، بەشێک لە ژنەکان دەیانوت ئێمە دوورین و ناتوانین بچێنە ئەو ناوچانەی کە پزیشکی پسپۆری لێیە و چارەسەری خۆمان بکەین، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک ژنی گەنجی لێبوو کە کۆمەلیک نەخۆشی هەبوو دەیانوت ئێمە لە ماڵەوە پێمان عەیبە کە باسی بکەین و برۆم بۆ پزیشک و یەکێک لەو ژنانە وتی لە ماڵەوە وتوومە نەخۆشییەکی دیکەم هەیە و دواتر چوومە لای پسپۆری تایبەت بە ژنان .
"خەتەنەکردنی مێینە تاوانە"
نسار کەمال، لێکۆڵەری دادوەری: کە دەڵێن خەتەنەکردنی مێینە خۆی تاوانەو هیچ قسەیەکی دیکە هەڵناگرێت و لە یاساشدا لە هەرێم و لە عێراقدا دەبێت ئاماژەی پێکرابێت، ئێمە یاسایەکمان هەیە کە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانییە کە لە ساڵی ٢٠١١ لە ژمارە ٨ لە پەرلەمان کوردستان یاساکە دەرچووە، یاساکە خۆی یاسایەکەی پیشکەوتووخوازی مۆدێرنە، ڕاستە یاسای سزادانی عێراقیمان هەیە کە ژمارە ١١١ ی ساڵی ١٩٦٩ یە کە لە عێراقدا دەرچووەو تا ئێستا هەرێم کاری پێدەکات و هەندێک لە یاساکانی لە هەرێمدا هاموارکراوەتەوە،یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی کە لە هەرێمی کوردستان دەرچووە بەتایبەتی لە مادەی دوودا بڕگەی حەوت دا باسی لە بە تاوانکردنی خەتەنەکردنی ژناندا کردووە و لێرە ئەم یاسایە بووە یاسایەکی تایبەت و پیشتر لە یاسای سزادانی عێراقیدا لە مادەی ٤١٢ کە لەو مادەیە تایبەتە بەو تاوانەی کە سەبارەت بە سەلامەتی مرۆڤایەتی دەکرێت باس لە برین و بریندارکردنی جەستەی مرۆڤەکان دەکات و پیش دەرچوونی یاساکە لە هەرێم کار بەو یاسایەدا کراوە،لە ئێستادا لە مادەی حەوت دا تایبەتە بە تاوان دانانی خەتەنەکردن و مادەی شەشیش باس لە سزادانی توند دەکات بۆ ئەو کەسانای کە ئەنجامی دەدەن، ئەوەی کە تێبینی دەکرێت کە یاساکان دادگاکان، بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی لە هەموو شارەکانی کوردستاندا هەن و بەم ئایا یاساکە جێبەجێکردنی هەیە یاخود نا من باسی بابەتێتان بۆ ئەکەم بەداخەوە تا ئێستا کە ئەم تاوانە ئەنجام دراوە هیچ کەسێک سکاڵای تۆمار نەکردووە، چونکە لە لایەن خێزانەوە ئەنجام دەدرێت و کەس سکاڵا لە خیزانەکەی تۆمار ناکات و پیی شەرمە، یاخود لەبەر کۆمەڵگە، چونکە دراوسێ ناچێت منداڵی دراوسێکەی خەتەنە بکات بەڵام دەتوانێت هاندەر بێت و ئەمەش لە یاساکەدا باسکراوە.
تا بڕواو بیری خەتەنە لەناو کۆمەڵگەدا بمێنێت ئەوا کاری ئێمەش کۆتای نایەت"
باخان جەمال، بەڕێوبەری ڕێکخراوی ئەدوێی و سەرپەرشتیاری چالاکی گوێزانە کولەکان وتی: بێگومان ئەم چالاکییە بۆ ڕۆژی بارەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینەیە، بێگومان خەتەنەکردنی میینە لە هەندێک ناوچەدا خەریکە بە تەواوی کۆتایی دێت ، بەڵام هەندێک ناوچە تا ئێستا حاڵەتی تێدا تۆمار دەکرێت و خەڵکەکەی بڕوایان بە خەتەنەکردنی ژنان هەیە و تا بڕواو بیری خەتەنە لەناو کۆمەڵگەدا بمێنێت ئەوا کاری ئێمەش کۆتای نایەت و داتاکانی خەتەنەکردنی مێینە ئێمە وەک ڕێکخریاوی ئەدوێی بۆ ساڵی ٢٠٢٥، ٧٧ حاڵەت بووە کە تەمەنیان لە خوار ١٠ ساڵەوە بوون و ٧٤ حاڵەتیان لە ڕانیە بووە و سێ حاڵەتی لە هەولێر بووە، ئەمە داتایانە بەس نییە بۆ ئەوەی بڵێن کە بارودۆخی خەتەنەکردن چۆنە چونکە لە هەندێک ناوچەدا وەک ڕانیە و چوار دەوری خەڵکەکەی بروایان بە ئەنجامدانی هەیە و تا ئەو بروایە هەبێت کاری ئێمەش هەیە، ئیشەکانی ئێمە کراوە بە دوو بەشەوە، بەشێکیان کار دەکەین لەسەر قوربانیانی خەتەنەکردن لەو ناوچانەی کە خەتەنەکردن بەرەو کۆتای دەڕوات، چونکە ئەوان قوربانین و دەبێت کێشەکانیان چارەسەر بکرێت، بەشێکی دیکەی ئیشەکانمان بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە لەو ناوچانەی کە ترسی زۆر ئەنجامدانی خەتەنەکردنی تێدایە بەتایبەت لە ڕانیەو لە هەولێردا و ئیشکردنی ئێمە لەگەڵ ژنان و ماماندایە چونکە پیاوان کەمتر بەرکەوتنیان هەیە لەگەڵ خەتەنەکردنی ژناندا و کاری تایبەتمان هەیە لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی کە بتوانن ڕۆشنبیری و زانیاری بڵاو بکەنەوە.
بە تابلۆکانی ئازاری ژنان نیشان دەدات
ساوێن جەلال هونەرمەند وتی: من بەم کارەدا بەشداریم کردووە باس لە ژنێک دەکات کە چۆن لە کۆمەڵگەدا ئازار دەدرێت، تابلۆکەم بە دوو شێوازە کە ژنان ئازار دەدرێن، لایەنێکیان لایەنی شەڕو لایەنێکی دیکە لایەنی خوێن رشتن دەچێتە قاڵبی ئەوەی کە دەڵێت خوێن و گیانت لە جەستەت جیا دەکەمەوە. ئەگەر وەک ئەوە نەبێت کە کۆمەڵگە دەیەوێت، کە بەشێوەیەکی زۆر ناشرین بە ناوی کۆمەڵگەوە ڕەفتاری ناشرین بەرامبەر بە ژنان دەکەن و ژنان کپ دەکەن، بە ناوی ئەوەی کە تۆ ژنی عەیبە نابێت وابکەیت دەشاردرێنەوە، بە بۆچوونی من پیویستە ژنانی گەنج هۆشیار بکرێنەوە.