لە شەنگال فیستیڤاڵی منداڵان بەڕێوەچوو

لە خاکی پیرۆزی شەنگال بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی پەروەردەی ئێزیدخان لە سەردەشت فیستیڤاڵی رەنگاڵەی منداڵانیان دەستپێکرد و بە خەڵاتکردنی منداڵان کۆتایی هات.

شەنگال

 

لە شەنگالدا لە دوای فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ەوە زیاتر گرنگی درا بە خۆڕێکخستنی کۆمەڵگە و سیستمێکی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی گەل بنیادنرا، لەو سیستمەشدا زیاتر ژنان، منداڵان و گەنجان ڕۆڵ دەگێڕن، منداڵان بە زمانی خۆیان دەخوێنن و بە بە یارییەکانیان گەمە دەکەن، هەموو ساڵێک بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی پەروەردەی ئێزیدخان فیستیڤاڵی منداڵان ڕێکدەخرێت، بۆ ئەمساڵیش لە سەردەشت فیستیڤاڵی منداڵان دەستی پێکرد.

فیستیڤاڵەکە بە وتەی مامۆستا خانم سابیر دەستیپێکرد، پاشان گروپی هونەری کەوانی زێڕین چەند گۆرانییەکیان پێشکەشکرد.

منداڵان بە گۆرانی و ئاهەنگگێران، سەردەشتیان ڕەنگاوڕەنگ کردبوو، بە چەند نمایشێکی فیستیڤاڵەکە بەردەوام بوو.

لە کۆتایشدا منداڵان خەڵاتیان پێبەخشرا و فیستیڤاڵەکە کۆتایی هات.

 

ت.پ