لە ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی خۆپیشاندان دەستپێدەکات

لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و دەستپێکی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، ڕۆژی ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دوو چالاکی و خۆپیشاندانی جەماوەری لە شارەکانی کۆڵنی ئەڵمانیا و تۆرنتۆی کەنەدا بەڕێوە دەچن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و دەستپێکی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، کۆمیتەی هەماهەنگیی ساڵیادی ژینا ئەمینی و ڕێکخراوی هانا بە بڵاوکردنەوەی پۆستەری تایبەت، ئاماژەیان بەوەکرد، ڕۆژی  ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دوو چالاکی و خۆپیشاندانی جەماوەری لە شارەکانی کۆڵنی ئەڵمانیا و تۆرنتۆی کەنەدا بەڕێوە دەچن.
 

بەپێی زانیارییەکان، ئامانج لەم چالاکییانە یادکردنەوەی زیانبەرکەتووان، ڕێزلێنان لە شەهیدان، بەرزڕاگرتنی مافەکانی ژنان و دووپاتکردنەوەی خەباتی ئازادیخوازییە.

 

خشتەی بەڕێوەچوونی چالاکییەکان بەم شێوەیەیە:

تۆرنتۆ "کەنەدا": کۆمیتەی هەماهەنگیی ساڵیادی ژینا ئەمینی ڕایگەیاندووە کە مەراسیمەکە کاتژمێر ١:٠ـی پاشنیوەڕۆ لە مەیدانی (Mel Lastman Square) بەڕێوە دەچێت.

 

کۆڵن "ئەڵمانیا": ڕێکخراوی هانا ڕایگەیاندووە کە خۆپیشاندانە گشتییەکە کاتژمێر ٢:٠ـی پاشنیوەڕۆ لە مەیدانی (Heumarkt) ساز دەکرێت.

 

ڕێکخەرانی هەردوو چالاکییەکە داوایان لە ڕەوەندی کوردستانی، ئێرانی و تەواوی ئازادیخوازان کردووە بە گەرمی بەشداریی لەم کۆبوونەوانەدا بکەن بۆ گەیاندنی پەیامی بەردەوامیی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی".