لە عێراق مردنی گوماناوی ژنان بە خۆکوژی تۆمار دەکرێت
لە عێراقدا ساڵی ٢٠٢٠، یەکێک بوو لەو ساڵانەی زۆرترین ڕێژەی خۆکوژی تێدا ئەنجامدرا، بەپێی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان، ڕاپۆرتی ساختە ئامادەکراون و کردەی مردنی گوماناوی ژنان بە خۆکوژی تۆمارکراوە.
بەغدا
ساڵی ٢٠٢٠ لە عێراقدا ٦٤٤ ڕووداوی مردن بە خۆکوژی تۆمار کراوە، لەو ژمارەیەش ٢٧٦یان ژنن، ١٣٩ حاڵەت لە بەغدای پایتەخت ڕوویداوە، بە پلەی دووەم و دواتر، بەسرە، زیقار و موسڵ دێت، ئەگەرچی بەرپرسانی عێراق مردنەکان بە کردەی خۆکوژی بەناوبکەن، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە دۆخی خراپی ئابوری، کێشەکانی کۆمەڵگا و ئازادی تاکەکەسی هۆکاری ڕووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتنن.
کوشتنی ژنان بە خۆکوژی باسدەکرێت
لە عێراقدا مردنی گوماناوی ژنان بە ناوی خۆکوژییەوە ڕێژەیەکی لە بەرزبوونەوەدایە، لەگەڵ ئەوەشدا گومانەکان زیاد دەبن، ئەوکەسانەی گیان لەدەستدەدەن زۆربەیان گەنجانن، بەپێی چاودێرییە هەرێمییەکان مردنی گوماناوی ١٢ ژنی گەنج بە ناوی خۆکوژییەوە دۆسییەیان بۆ دروستکراوە و تۆمارکراون، لە ساڵی ٢٠٢٠یشدا ١٢ ژنی گەنج لەژێر ناوی شەرەفدا کوژراون و بە ناوی خۆکوژییەوە تۆمار کراون.
خۆکوژی لە ساڵی ٢٠٢٠دا زیادی کردووە
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژەیان بەوەداوە لە ساڵی ٢٠٢دا کردەوەی خۆکوژی ڕووی لەزیادبوون کردووە و گەشتووەتە ئاستی بەرز، بەپێی ئامارەکانی لەو ساڵەدا بڵاوکراوەتەوە: ٦٤٤ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە، زۆرینەیان لە بەغدا ڕوویداوە، دوابەدوای ئەوە شاری بەسرە دێت بە ٨٦ حاڵەت و زیقار بە ٨٠ حاڵەت، لە موسڵیشدا ٦٧ حاڵەت تۆمار کراوە.
ت.پ