لە قەڵادزێ بەهۆی ئاگر کەوتنەوە ژنێک سووتاو گیانی لەدەستدا

لە گەڕەکی مام قاسمی قەڵادزێ، ماڵێک ئاگری گرت و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی دوێنێ ١٤ی ئادار، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە ماڵێک لە گەڕەکی مام قاسم لە شارۆچکەی قەڵادزێ کەوتەوە، دوو هاوژینی بەتەمەن بەهۆی چڕی دووکەڵەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون، دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە ژنەکە گیانی لەدەستدا.

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دراون بە ڕاگەیاندنەکان، دوای ڕووداوەکە ژنەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوەو بە هۆی خراپی دۆخی تەندرووستییەوە، پیاوەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.