لە پێشەنگایەکدا، وێنە نەبینراوەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکران
لە پێشانگایەکی فۆتۆگرافیدا ژمارەیەک وێنەی نوێی تایبەت بە تاوانی کیمیابانی هەڵەبجە لەلایەن ژمارەیەک فۆتۆگرافەری ئێرانیەوە، نمایش کرا
هەڵەبجە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مۆنۆمینتی هەڵەبجە لە پاریزگای هەڵەبجە، دەزگای هزری شارستانی بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە، پێشەنگایەکی فۆتۆگرافییان بۆ چوار فۆتۆگرافەری ئێرانی کردەوە، کە کۆمەڵێک وێنەی نەبیراوی کارەساتی هەڵەبجەیان تێدا نمایشکرد.
بە ئامادەبوونی نوخشە ناسیح قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە و بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان و دانیشتوانی هەڵەبجە، ٤٠ فۆتۆی دۆکیۆمێنتاری چوار فۆتۆگرافەری ئێرانی نمایشکران کە ٣٤ دانەیان بۆ یەکەمجار بوو بۆ بینەران نمایش بکرێن.
١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕژێمی بەعس بە چەکی کیمیایی و لە ڕێگەی فرۆکەوە، کیمیابارانی هەڵەبجەی کرد، بەو هۆیەوە پێنج هەزار کورد کۆمەڵکوژ کران، و بە هەزاران کەسیش ئاوارەی ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێران بوونو سەدان کەسیش بێ سەروشوێن بوون، هەموو ساڵێک لە مانگی ئازاردا بە چالاکی جۆراوجۆر یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ئەکرێتەوە.
ت.پ