لە پارێزگای بامیان ١٣ ژن دەستگیرکران

تاڵیبان لەپارێزگای بامیان ١٣ ژنیان بەتۆمەتی تێکدانی گردبونەوەیەک کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن گروپەکەوە ڕێکخرابوو دەستگیرکردووە.

ناوەندی هەواڵ

هەواڵگری تاڵیبان ١٣ ژنیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی ئەوەی گوایە ڕۆژی شەممە ٢ی نیسان کۆبوونەوەی گروپەکەیان تێکداوە.

 

لە بەرنامەیەکی پێشوەختەی ڕۆژی شەممەدا، حکومەتی ناوخۆی تاڵیبان بانگهێشتی جەماوەرێکی زۆری ژنان و خوێندکارانی کرد بۆ بەشداریکردن لە گردبونەوەیەکی ناڕەزایی بۆ ئازادی سامانی بەستووی ئەفغانستان و پشتگیریکردنی تاڵیبان، ئەو ژنانە بۆ ناڕەزایی بەرامبەر داخستنی خوێندنگاکانی ژنان و هەروەها پارچە پارچە کردنی دروشمەکانی پڕوپاگەندە کە لە لایەن تاڵیبانەوە نووسرابوو، گردبونەوەکەیان پەکخست.

 

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند، کە ژمارەیەک لەو ژنانە پاش لێپرسینەوە بەکەفالەت ئازادکراون، بەڵام هێشتا ژمارەیەک لەو ژنانە لە ژێر چاودێری تاڵیباندان.