لە پاکستان هەڵمەتی کوتان بۆ نۆ هەزار منداڵی کچ دژی ڤایرۆسی شێرپەنجەی ملی منداڵدان دەستپێدەکات

لە پاکستان هەڵمەتی فراوان بۆ کوتانی نۆ هەزار کچی منداڵ دژی ڤایرۆسی شێرپەنجەی ملی منداڵدان دەستپێدەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

تەندروستیی پاکستان رایگەیاند، شێرپەنجەی ملی منداڵدان سێیەم شێرپەنجەی باوە لە پاکستان، تیمی پزیشکی لە کۆڵانە تەنگ و هەژارنشینەکانی وڵاتەکە دەرگە بە دەرگە دەگەڕێن بۆ ئەوەی ڤاکسینێکی گرنگ بدەن لە منداڵانی کچ، ئەو ڤاکسینەش دەیانپارێزێت لە شێرپەنجەی کوشندەی ملی منداڵدان.

 

شەمیم ئەنوەر، کارمەندی تەندروستیی پاکستان وتی: ئێمە رووبەڕووی ئاڵنگاری زۆر دەبینەوە لە رازیکردنی دایک و باوکان بۆ ئەوەی کچەکانیان بکوترێن، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین، لە هەندێک حاڵەتدا هەوڵەکانمان سەرکەوتوو دەبن، بەڵام بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی دژی ڤاکسین هەن لە ئەفغانستان، خەڵک زۆر هاوکاری ناکەن و دەترسن لێی، بەڵام ئێمە هەر دەیکەین و ئەوە کاری خۆمانە''.

 

دوای کوتان، پەنجەی کچان مۆر دەکرێت، ڤاکسینەکە دژی ڤایرۆسی ئێچ پی ڤییە، کە هۆکاری سەرەکیی شێرپەنجەی ملی منداڵدانە بەتایبەت لە وڵاتانی هەژارنشین. ڤایرۆسەکە گوازراوەیە و حکومەتی پاکستان دەیەوێت، ٩ ملیۆن منداڵی کچ بکوترێن.

 

هەرچەندە بەشێک لە دایک و باوکان رەتی دەکەنەوە، کچەکانیان ڤاکسین وەربگرن. بەڵام بەو شێوەیە مەترسی دەخەنە سەر ژیانی کچەکانیان، چونکە ئەو ڤاکسینە دژی جۆرە شێرپەنجەیەکە کە سێیەم شێرپەنجەی باوی نێو خانمانە لە پاکستان و چوارەم شێرپەنجەی باوە لە جیهانیشدا.