لە نەورۆزی ئامەددا دەوڵەتی تورکیا ٦٣ کەسی دەستگیرکرد

جەندرمەکانی دەوڵەتی تورکیا لە نەورۆزی ئامەددا ٦٣ کەسیان دەستگیرکرد، کە منداڵی یەک ساڵیشی تێدایە، هۆکارەکەشی لەبەرکردنی جلی کوردی و هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان بوو.

جەندرمەکانی دەوڵەتی تورکیا لە نەورۆزی ئامەددا ٦٣ کەسیان دەستگیرکرد، کە منداڵی یەک ساڵیشی تێدایە، هۆکارەکەشی لەبەرکردنی  جلی کوردی و هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ لە گێڕانی ئاهەنگی پیرۆزبایی نەورۆزدا ٦٣ کەس لەلایەن جەندرمەکانی دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیرکراون کە ٦ منداڵی تێدایە و تەمەنی یەکێک لەو منداڵانە یەک ساڵانە کە لەگەڵ دایکیان دەستگیرکراون، یەکێکی دیکەش لە دەستگیرکراوەکان خاوەن پێداویستی تایبەتە.

 

 

پاساوی دەستگیرکردنی ٦٣ کەس، لەبەرکردنی کڵاو و ملپێچ و لەچکی سەوز و سور و زەردە، لەکاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ گۆڕەپانی ئاهەنگی نەورۆز لەلایەن جەندرمەکانی هێزی ئەمنی دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیرکراون، و گواستراونەتەوە بۆ لقی سیاسیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئامەد و لەوێ دوای لێکۆڵینەوە بە مەرجی ئەوەی لە ماوەی هەفتەیەکدا وتەیان لەلایەن داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورکەوە لێ وەربگیرێت، دوا بەدوای ئەوە ٣٩ کەسیان ئازادکراون.

 

ئاژانسی فورات ئەوەی ڕاگەیاندووە لەناو دەستگیرکراوەکاندا گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ هەیە بە ڕێژەی ٪٧٦ خاوەن پێداویستی تایبەتە، ئەوەشی خستووەتە ڕوو لەکاتی گواستنەوەیان بۆ بنکەی ئامەد ئەشکەنجەدراون.

 

ت.پ