هەڵمەتی "شێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" دەچێتە ١٢٤هەمین هەفتەوە

ناڕەزایەتییەکان دژ بە لەسێدارەدان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەدەسێنن لەگەڵ ئەوەی کە هەڵمەتی "شێشەممان نا بۆ لەسێدارەدان" دەچێتە ناو هەفتەی ٢٤ەمینەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هەڵمەتی "شێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان"  بۆنە و ئاهەنگی لە ٢٤ زیندان لە سەرانسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە برد و ئەندامەکانی لە ڕاگەیاندراوەکەدا، جەختیان لە پشتیوانی خۆیان بۆ ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران کردەوە و لە سەرەتای مانگی ئایارەوە لانیکەم ٤٩ زیندانی لە سێدارە دراون.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەیدا، کە ٩ی حوزەیران بڵاویکردووەتەوە، هەڵمەتی "شێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" داوای لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کردووە، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دەرکردن و جێبەجێکردنی ئەو سزای لەسێدارەدانی "ناڕەوا" دەنگیان بەرزبکەنەوە، هەروەها ناڕەزایەتی خۆیان بە توندترین شێوە دەرببڕن.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، هەفتەی ڕابردوو خوێندکاران لە شارە جیاوازەکاندا ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانیان و نیشاندانی بێزاری خۆیان لە سیاسەتی پەروەردەی دەسەڵاتداران، ئەو سیاسەتانەی کە بە ڕوونی دژایەتی دادپەروەری پەروەردەیی دەکەن، هەڵمەتی "شێشەممان نا بۆ لەسێدارەدان" پاڵپشتی ئەو خوێندکارە بوێر و هۆشیارانە دەکات، گومانی تێدا نییە کە داهاتووی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەو جۆرە گەنجە سۆزدارانە گەشاوە دەبێت.

 

دەسەڵاتدارانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە لانیکەم ٤٩ کەسیان لە سێدارە داوە، لە درێژەی هەڵمەتی تۆقاندن و سەرکوتکردنیان، سزای لەسێدارەدانیان بەسەر زیندانی سیاسی یەعقوب دەرەخشان لە زیندانی لاکان لە ڕەشت پەسەند کردووە و سزای لەسێدارەدانیان بەسەر زیندانیانی سیاسی دیکەدا دەرکردووە.

 

هەروەها چوار بەندکراوی سیاسی دیکەی زیندانی شیبان لە ئەهواز ڕووبەڕووی لەسێدارەدانی نزیک دەبنەوە: فەرشاد ئعتیمادی فد، عەلی ڕەزا مەرداسی و مەسعود جامعی و ڕەزا عەبدالی، ژیانیان لە مەترسیدایە.

 

ئاماژە بەوە کراوە، کە "ئەندامانی هەڵمەتەکە، کە بۆ ١٢٤هەمین جار لەسەریەک لە بەرامبەر ئەم لەسێدارەدانانەدا چەسپاو وەستاون، هەندێکیان لەسێدارەدراون یان کەوتوونەتە بەر فشاری جیاوازی زیندان و هێزە ئەمنییەکان، ئەمڕۆ زیاتر لە جاران دەنگیان بەرز دەکەنەوە بۆ بەرگریکردن لە مافی بنەڕەتی ژیان، ئەم مافە سەرچاوەی هەموو مافەکانی مرۆڤە، پاراستنیشی شایەتحاڵی یەکسانی، ئازادی، مرۆڤایەتی لە هەر کۆمەڵگەیەکدا.

 

 

 

 

 

بەم پێیە ئەندامانی هەڵمەتی "شێشەممان نا بۆ لەسێدارەدان" داوایان لە هەموو چین و توێژەکانی دانیشتووان و سەرجەم هاوڵاتیان کرد کە دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، هەروەها ناڕەزایەتی خۆیان بە توندترین شێوە دەرببڕن، هەروەها ئازادی و دادپەروەری مافی هەموو مرۆڤێکە، دادپەروەری ڕاستەقینەش لە ڕێگەی مردن و داگیرکردنی مافی ژیانەوە بەدی نایەت، بەڵکو لە ڕێگەی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤەوەیە، بۆیە گەیشتن بەم دادپەروەرییە و ڕزگاربوونە لە دەست دەسەڵاتدارانی ستەمکار پێویستی بە خەبات و بەرخۆدان هەیە.

 

هەڵمەتی "شێشەممان نا بۆ لەسێدارەدان" دەچێتە بیست و چوارەمین هەفتەی خۆیەوە لە کاتێکدا ئەندامەکانی بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن لە ٦٥ زیندان لە سەرانسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دووپاتکردنەوەی ڕەتکردنەوەی بێ چەواشەکاری خۆیان لە سزای لەسێدارەدان و پەرەسەندنی ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە زیادبوونی شەپۆلی لەسێدارەدانەکان.