لە نەخۆشخانەوە بۆ کۆچکردن... کۆرپەیەک زیانلێکەوتووی دەستدرێژیەکانی شێخ مەقسود

ئەو پێشێلکاریانەی کە لەلایەن جیهادیەکانی هەتەشە و چەتەکانی تورکیا لە کاتی هێرشی ئەم دواییەی بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسود ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا کۆرپەیەک گیانی لەدەستدا دوای ئەزموونکردنێکی کورت کە لە نەخۆشخانەیەکەوە دەستیپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

منداڵێکی ساوای هەشت مانگان بەهۆی سەختی بارودۆخی مرۆیی و تەندروستی دوای بەرکەوتنی بە گازی فرمێسکڕێژ لەناو نەخۆشخانەی شەهید خالد فەجر لە گەڕەکی شێخ مەقسود لە شاری حەلەب، لە کاتی پەرەسەندنی سەربازی لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشە لەسەر ناوچەکە گیانیلەدەستدا.

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا کوژرانی محەمەد عەبدول ڕەحمان بەرەکات، تەمەن هەشت مانگی ڕاگەیاند، کە بڕێکی زۆر گازی فرمێسکڕێژی لەناو نەخۆشخانەی شەهید خالد فەجر لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب هەڵمژی، لە میانی هێرشەکانی جیهادیەکانی هەتەشە و چەتەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو گەڕەکە.

 

ڕێکخراوەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، دوای ئەوەی منداڵەکە بەر گازی ناو نەخۆشخانەکە کەوتووە، باری تەندروستی بەشێوەیەکی مەترسیدار تێکچووە، ئەو و خێزانەکەی ناچار بوون لە حەلەب بەرەو حەسەکە کۆچبکەن لە گەشتێکی ماندووکردندا کە چەندین کاتژمێری خایاند، کەشوهەوای زۆر سارد و چاوەڕوانی ماندووکردن لە بازگەکاندا دیار بوو، ئەمەش تەندروستی لاوازی زیاتر خراپ کرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو منداڵە بەرەبەیانی 13ی کانوونی دووەم، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی هەڵمژینی ئەو غازە و بارودۆخە سەختە مرۆییانەی کە لە کاتی کۆچکردنیدا بەرگەی گرتووە، گیانی لەدەستداوە.

 

ئاماژە بەوە کراوە، کە هێرش و تۆپبارانی بێ جیاوازی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی چەند منداڵێک و برینداربوونی کەسانی دیکە، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێکهێنانی تاوانی جەنگە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بەتایبەتی منداڵان.