لە مەرەش مۆم بۆ مردووان داگیرسێندرا
شەوی ڕابردوو، مۆم و ئاگری نەورۆز بۆ ئەو کەسانەی لە شارۆچکەی نارلی بازاڕجیخ ناوەندی بوومەلەرزەکە گیانیان لەدەستدا داگیرسێندرا.
مەرەش
نەورۆز لەو کەسانەی کە لە بوومەلەرزەی ٦ی شوباتی ئەمساڵدا گیانیان لەدەستداوە پیرۆز دەکرێت، لە پیرۆزبایی نەورۆز بە دروشمەکانی "هەموو ڕۆژێک نەورۆز، هەمیشە ئازادی" و "بە ئاگری نەورۆز بەرەو ئازادی" شەوی ڕابردوو بۆ ئەو کەسانەی کە لە ناوەندی بوومەلەرزەی مەرەش گیانیان لەدەستدا، مۆم داگیرسێندرا.
بەبەشداری زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە کۆنفیدراسیۆنی یەکێتی کرێکارانی گشتی "KESK" لە شارۆچکەی نارلی سەربە بازاڕجیخ پێشوازی لە نەورۆز کراو بە داگیرساندنی مۆم یادی ئەو کەسانە کرایەوە کە گیانیان لەدەستداوە.
"هیوا بۆ داهاتوویەکی باشتر"
دۆنە گەڤهەر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی " KESK MYK" لە بیرهێنانەوەدا وتارێکی کورتی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند کە نموونەیەکی هەرە باشی هاوخەمی لە ناوچە بوومەلەرزەکان دراوە وتیشی: "ئەم بوومەلەرزەیە تەنها بوومەلەرزەیەک نەبوو، بەڵکو بەشێک بوو لە زنجیرەیەک لە خەمساردی، هیواخوازین جارێکی تر لەکاتی هەوڵدانی چارەسەریدا بە زنجیری خەمساردیەوە تووشی کارەسات نەبینەوە، سبەی نەورۆزە ئێمە وا بیردەکەینەوە کە بە داگیرساندنی ئاگر پێشوازی لێبکەین، دەبێت ئاگر بکەینەوەو ئاهەنگ بگێڕین، بۆ ئەم نەورۆز لە نارلی بەبیرهێناەوە پێشوازی دەکەین، ئەمڕۆ بە یادی خۆمانەوە نەورۆز و هیواکانمان بۆ داهاتوو بەرزدەکەینەوە و هیوادارین هەموو ئەو ئازارانەی کە ئەزمونمان کردووە جارێکی تر ئەزموون نەکرێتەوە و داهاتوویەکی باشتر بەبیربهێنینەوە".