لە ماوەی یەک هەفتەدا ڕوانگەی سووریا دۆکیۆمێنتی کوژرانی ٣٠ کەسی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە کردووە
ە ئاماژەیەکی نوێدا بۆ قووڵایی تێکچوونی ئەمنی کە وڵاتەکەی گرتووە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژرانی ٣٠ کەسی لە ماوەی حەوت ڕۆژدا ئاشکرا کرد.
ناوەندی هەواڵ
شارە جیاوازەکانی سووریا شایەتی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی توندوتیژیەکانن، بەو پێیەی مردن لە بەرەکانی شەڕدا قەتیس نەماوە، بەڵکو درێژبووەتەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی تاوانە تاوانکارییە قورسەکان و ململانێی عەشایەری چەکدارییەوە بچێتە ناو پەیکەری کۆمەڵایەتییەوە و تەقینەوەکانیش لە ئەنجامی پاشماوەی جەنگەوە دووبارە دەبنەوە و مەترسی لەسەر ژیانی منداڵان و هاوڵاتیانی مەدەنی دروستکردووە.
لە نێوان بەردەوامی تێکچوونی ئاسایش و بڵاوبوونەوەی ئاژاوەگێڕی و پەرەسەندنی کاریگەریی تاوانە ڕێکخراوەکان لە زۆرێک لە شارەکانی سووریا، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی توندوتیژی و شەڕە ناوخۆییەکانی لە ماوەی هەفتەی کۆتایی مانگی ئاداردا بەڵگە کردووە.
کردەوە تاوانکارییەکان لە پێشەنگی لیستەکەدا بوون و ١٤ کەس کوژراون و پاشماوەکانی شەڕیش لە پلەی دووەمدا هاتوون، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی حەوت هاوڵاتی مەدەنی. هەروەها بەهۆی ناکۆکی خێزانییەکان و تەقەکردنە هەڕەمەکییەکان و ڕووداوەکانی دیکەوە نۆ کەس کوژراون، بەمەش کۆی ژمارەی قوربانییەکان لە ماوەی یەک هەفتەدا گەیشتە ٣٠ کەس.
لە نێوان ٢٠ی ئادار بۆ ٢٦ی ئادار، سوریا شایەتی پەرەسەندنی بەرچاوی خێرایی توندوتیژیەکانی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک کە دەیان هاوڵاتی مەدەنی لە نێویاندا ژنان لە ڕووداوی جیاوازدا کوژران کە گولـلەی هەڕەمەکی لە ناوچە دانیشتووەکان، شەڕی خێزانی و خێڵەکی، تاوانی تاوانکاری، هەروەها قوربانیی پاشماوەی جەنگ و ڕووداوە تائیفیەکان بوون.
ئامارە خوێناوییەکانی هەفتەی کۆتایی مانگی ئادار، قووڵایی داڕمانی ئەمنی و کۆمەڵایەتی لە سووریا ئاشکرا دەکات، کە ئێستا خەڵکی مەدەنی لە وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕووبەڕووی مردن بوونەتەوە، ئەم خوێنڕشتنە بەردەوامە ئاماژەیە بۆ ڕاستییەکی مەترسیدار کە هەڕەشە لە سەقامگیری کۆمەڵگە دەکات و دەیخاتە بەردەم ئاڵەنگاری بوونگەرایی کە پێویستی بە هەوڵێکی بەکۆمەڵ هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک و کەمکردنەوەی ئاژاوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، داواکاریی خۆی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەکتەرە پەیوەندیدارەکان دووپات کردەوە کە کار بۆ پاراستنی هاڵاتیانی مەدەنی سووریا بکەن، فشار بخەنە سەر بۆ کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی چەک، هەروەها کارێکی جددی بۆ پاککردنەوەی زەوییەکانی سوریا لەو پاشماوەی شەڕە بکەن کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەردەوامن لە کوشتنی خەڵکی بێتاوان.