لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە ٣٢٨ هەزار کەس لە شاری فاشر ئاوارە بوون

ململانێ بەردەوامەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە شاری فاشر لە باکووری دارفور بووە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ٣٢٨ هەزار کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ەوە، سودان شایەتی شەڕێکی خوێناوی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بووە، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی لانیکەم ١٥ هەزار کەس و ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، سەرەڕای زیادبوونی بانگەوازە نێودەوڵەتییەکان بۆ سودان بۆ ئەوەی خۆی لە کارەساتێکی مرۆیی بەدوور بگرێت، بەڵام تا ئێستا شەڕ و پیکدادانەکان بەردەوامن و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی ئابووری و چەندین قەیرانی دیکە.

 

لە ١٠ی ئایارەوە شەڕ و پێکدادان لە شاری فاشرلە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەرەڕای هۆشداری نێودەوڵەتی سەبارەت بە شەڕەکانی ئەو شارە، کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکان بووە بەردەوامە.

 

دوێنێ ٧ی تەمووز، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە ٣٢٨ هەزار کەس لە شاری فاشر لە ویلایەتی دارفۆری باکووری ڕۆژئاوای سودان ئاوارە بوون.

 

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بە هەزاران کەس کە ڕێژەکەیان دەگاتە ٣٢٨.٩٨١ کەس لە شاری فاشر ئاوارەبوون.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە ماوەی مانگی حوزەیراندا، تیمە مەیدانییەکان بەدواداچوونی ئاوارەبوون لە زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی ئاوارەبوون بۆ شوێنەکانی باشووری فاشر کردووە، جگە لە ویلایەتەکانی دیکەی سودان لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، بە نزیکەی ١٥٩.٣٢٥ کەس ئاوارەبوون.