لە ماوەی کانوونی دووەمدا، گیان لەدەستدان

لە مانگی کانوونی دووەمدا، کچێکی ١٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی هات، لەگەڵ توندوتیژییەکان دژ بە ژناندا کەمی خزمەتگوزاری و نەبوونی سوتەمەنی بووەتە مۆتەکەی ژنان و منداڵان، کە تەنها لەم مانگەدا بەهۆی غازی زۆپاوە سێ منداڵ و دایکێک خنکان.

سلێمانی

 

ساڵی ٢٠٢٢ لە ڕووداوەکانییەوە دەرکەوتووە کە بووەتە درێژەپێدەری ساڵەکانی دیکە و دۆخی ژنان تا دێت بەرەو خراپبوون دەچێت، هۆکارەکانی کلتور، سیستم، دەسەڵات و قەیرانی ئابووری و نەبوونی سوتەمەنی بەشێکی دیکەی کێشەکانی ژیانی ژنان و منداڵانن.

 

بەرواری ٢ی کانوونی دووەم

لە گەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار منداڵێکی کچی تەمەن ١٥ ساڵ بەهۆی گولـلەوە برینداربوو، ڕەوانەی بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار و دواتر گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە پێش گەشتنی بە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

 

دوای ڕووداوەکە پۆلیسی گەرمیان دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و بە وتەی کەسوکارەکەی هیچ کێشەکی نەبووە لە ماڵەوە بە دەمانچەکەی باوکی گولـلەی بەخۆیەوە ناوە.

 

٢٩ی کانوونی دووەم

لە گەڕەکی ڕزگاری شارەدێی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، منداڵێکی بە تەمەن ساڵ و نیو بەهۆی غازی زۆپاوە گیانی لەدەستدا.

 

٣٠ی کانوونی دووەم

لە گەڕەكی خەباتی شاری سلێمانی بەهۆی غازی زۆپاوە، سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا کە دایکێک و دوو منداڵ بوون.

 

کۆتا ڕۆژی مانگ و لە ٣١ی کانوونی دووەمدا لە نزیک گوندی بابوخکێ سەر بە ناحیەی مانگێش لە سنوری پارێزگای دهۆک تەرمی گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵی ڕەگەز گۆڕدراو بۆ ژن بە هۆکاری گۆڕینی ڕەگەزی، کە لەلایەن برایەکی خۆیەوە کوژراوە، دۆزرایەوە، دوای هەڵهاتنی بکوژەکە کە خۆی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتە، هەوڵ دەدرێت لەلایەن پۆلیسی ئەنتەرپوڵەوە دەستگیر بکرێت.

 

ت.پ