لە ماوەی دوو هەفتەدا ٢٧ کەس لە سووریا کوژراون
بەپێی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە نێوان پاڵنەرە خێڵی و تۆڵەسەندنەوەکان، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ٢٧ کەس لە سووریا کوژراون کە ژنێک و منداڵێکیان تێدایە.

ناوەندی هەواڵ
دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکان لەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنترۆڵی "حکومەتی کاتی سووریا"دایە، ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی دۆخی ئاژاوەی ئەمنی و تێکچوونی سەروەری یاسایە، ئەمەش نیگەرانییەکانی پەرەسەندنی ئەوە دەوروژێنێت کە لەوانەیە ببنە نەخشێکی سیستماتیک کە مەترسی لەسەر سەقامگیری کۆمەڵایەتی لە وڵاتەکەدا دروست دەکات.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە، وڵاتەکە شایەتی بەرزبوونەوەی مەترسیداری ڕێژەی کوشتن بووە، خەڵکی مەدەنی و ئەندامانی پێشووی ڕژێم و گروپە چەکدارەکان لەوان ژنان و منداڵان دەکاتە ئامانج، پاڵنەرەکان فرەن، دیارترینیان خێڵەکی و تۆڵەسەندنەوە، لەگەڵ پاڵنەرەکانی دیکە کە تا ئێستاش نادیارە، ئەمەش دۆخی ترس و دڵەڕاوکێ و تیرۆر و نائەمنی لە چەند بوارێکدا دروست کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی تشرینی یەکەم بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی قوربانیان گەیشتووەتە ٢٧ کەس کە ٢٥ کەسیان پیاو و ژن و منداڵن، ئەم تاوانانە بەسەر شارەکانی حومس (٧)، حەما (٧)، حەلەب (٥)، تارتووس (٢)، لازقیە (٢)، دەرعا (٢)، دیمەشق (١) و ئیدلب (١) دابەش بوون، زۆربەی حاڵەتەکان بەهۆی خێڵەکیەوە بوون، بەتایبەتی لە حومس، تارتۆس و لازقیە.
شێوازەکانی کوشتن لە نێوان تەقەی ڕاستەوخۆ، ئەشکەنجەدان، سەربڕین و هەڵمەتی شەوانەدا جیاواز بوو، بەشێک لە تاوانەکان کەسایەتییە ئەکادیمی و پیشەییەکانیان کردە ئامانج، هەروەها ژمارەیەک دۆسیەی دابەشکردن تۆمارکران کە ئەندامانی پێشووی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێم و خەڵکی مەدەنی لە مەزهەبی کریستیانی و عەلەوی و شیعەیان کردە ئامانج.