لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨ ژن کوژران

کوشتنی ژنان بە هۆی سیاسەتی دژە ژنی حکومەتی ئاکەپە بەردەوامە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨ ژن لەلایەن پیاوانەوە لە ٦ شاری جیاوازی باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون.

ناوەندی هەواڵ

 

بە هۆی سیاسەتی دژە ژنی حکومەتی ئاکەپە، ژنان دەکوژرێن، بەپێی هەواڵی ژن نیوز تەنها بە پێی ئەو ڕووداوانەی لە ڕاگەیاندنەکان خراونەتە ڕوو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨ ژن لە ٦ شار کوژراون.

 

لە ئیزمیر دوو ژن کوژران

شەوی ڕابردوو لە شارەدێی کۆنەکی ئیزمیر، فاتمە کەهرامان لەلایەن ڕیدڤان کەهرامان کە هاوسەرگیری لەگەڵدا کردووە بە دەمانچە بە سەختی بریندار کرا، فاتمە کەهرامان لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەڵام لە ڕێگەدا گیانی لەدەست دا، ڕیدڤان کەهرامان لە تێرمیناڵی پاسەکانی دەنیزلی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

 

لەهەمان شەودا گوڵسوم مەرتئۆغڵو لەلایەن سەدات مەرتئۆغڵو کە لە پرۆسەی جیابوونەوەدا بوون، بە جەقۆ بریندار کرا، گوڵسوم مەرتئۆغڵو بەهەمان شێوە گیانی لەدەستدا تا ئێستا سەدات مەرتئۆغڵو دەستگیر نەکراوە.

 

ئەویش لەگەڵ دایک و باوکی کوژرا

لەناوچەی سەیهانی سەر بە ئەدەنە، هاکم ئیبای تەمەن ٢٣ ساڵ، شوکران ئیبای تەمەن ١٩ ساڵ کە لە پرۆسەی جیابوونەوەدا بوون، لەبەردەم ماڵی باوکی بە دەمانچە کوشت، پاشان فەیل حەکیم ئیبا بە دەمانچە محەمەد ئیراتی برای هاوژینەکەی و لەیلا ئیراتی خەسووی و تورگوت ئیراتی زاوای کوشتووە.

 

لە لایەن ئەو پیاوانەی کە هاوسەرگیریان لەگەڵ کردوون کوژراون

لە شارەدێی گۆنێن لە بالیکەسیر، جەڤری گۆکیلدیز تەمەن ٦٢ ساڵ، بە دەمانچە مایزەر گۆکیلدیزی هاوژینی کوشت، جەڤری گۆکیلدیز کە بە هەمان چەک هەوڵی خۆکوشتنی دا، بە سەختی بریندار بوو و لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ کرا.

 

بەرەبەیانی دوێنێ ٢٣ی حوزەیران، هیلال کار بەدەمانچە لە ئامەد کوژرا، دیاری کرا کە هیلال کار لەلایەن "م.د" ەوە کوژراوە کە هاوسەرگیری لەگەڵداکردبوو.

 

لە ئەنتالیا، عەبدولقادر کۆجائۆغڵو بە چەقۆ ئایتن چاغیران کە جیابووبووەوە لێی کوشت.

 

مەهمەت ئەمین مەرکەنداغی لە ناوچەی 'عەرەبان'ی سەر بە دیلۆک بە دەمانچە فاتمە مەرکەنداغی کوشت، پاشان لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکرا.