لە لوبنان هەڵبژاردنی سەندیکای ئەندازیاران بەڕێوەچوو

دوای ئەوەی ٦ جار هەڵبژرادنی سەندیکای ئەندازیاران لە لوبنان دواخرا، دواتر توانرا ئەو هەڵبژاردنە بە هەوڵی ئەندازیاران ئەنجام بدرێت و سەرکەوتوو بێت.

کارۆلین بازی

بەیروت-  لە لوبنان هەڵبژاردنی سەندیکای ئەندازیاران بە سەرکەوتویی ئەنجام دراو ئەو ئەندازیارانەی توانیان سەرکەوتن بەدەستبهێنن بۆ ژنها قسە دەکەن.

 

"هەڵبژاردنی سەندیکای ئەندازیاران ٦ جار دواخرا"

سەلام بوسی کە لە هەڵبژاردنی سەندیکای ئەندازیاران سەرکەوتنی بەدەستهێناوە وتی:" ئێمە زیاتر لە ساڵێکە بۆ ئەو هەڵبژاردنە ئامادە بوین، هەڵبژاردنەکە ٦ جار دواخرا، چاوەڕێبوین بۆ جاری حەوتەمیش دوابخرێت کە هەر جارەو بە بیانویەک دوادەخرا، بەڵام دواجار بەهەوڵەکانی ئێمەو کۆبونەوەکان، ڕۆژێک دیاریکرا".

ئاماژەی بەوەشکرد، سەندیکای ئەندازیاران دەوڵەمەنترین سەندیکای لوبنانە و ٦٠ هەزار ئەندامی هەیە.

 

 

"هەڵبژاردنێکی مێژوویی بوو، لە کۆی٢٨٣ کورسی ٢٢١کورسی بەدەستخرا"

 سەلام بوسی باسی لە لیستی هەڵبژرادنەکە کردو وتی:" سێ لیست بۆ لیژنەی نوێنەرایەتی کەوتنە پێشبڕکێ و  ٢٨٣ نوێنەر دەربازی هەڵبژرادنەکە بون و ٢٢١ نوێنەر هەڵبژێردران".

لیستی سەندیکا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەندیکا لە ١٨ی تەمموز دەبێت و بە بڕیار و هەوڵدانێکی زۆرەوە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی ئەو سەرکەوتنە بەردەوام بێت.

 

"سەرکەوتنی سەندیکای ئەندازیاران، ئومێدی بۆ لوبنان گەڕاندەوە"

یەکێکی دیکە لەو ئەندازیارانەی لە هەڵبژاردنەکە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، مەریەم نمورە و دەربارەی سەرکەوتنەکە وتی:" یەکێتیەکە توانی لە ڕێگەی هۆشمەندیەوە بەسەر سیاسەتی ناڕەوای لوبنان لەسەر گەل کە هەیە سەربکەوێت، ئێمە هەموو جیاوازیەکانمان خستە لاوەو بە ئامانجی سەرکەوتن یەکمان گرت، سەرکەوتنی سەندیکای ئەندازیاران هیواو ئومێدی گەڕاندەوە".