دەوڵەتی تورک رۆژئاوای کوردستان بۆدومان و تۆپباران دەکات

بەیانی ئەمڕۆ هەیینی ١٦ی تەمموز، سوپای توركیا لە رۆژئاوای كوردستان گوندەكانی ئەریدا و زەنوبیای سەر بە گرێسپی بۆردوومان و تۆپباران كرد.

بەیانی ئەمڕۆ هەیینی ١٦ی تەمموز، سوپای توركیا لە رۆژئاوای كوردستان گوندەكانی ئەریدا و زەنوبیای سەر بە گرێسپی بۆردوومان و تۆپباران كرد.

ناوەندی هەواڵ

 

میدیاکانی ناوچەکە بڵاویانکردەوە، سوپای توركیا لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە گوندەكانی ئەریدا و زەنوبیای سەر بە گرێسپی بۆردوومان و تۆپباران كردوە، جگە لەو ناوچانەی رۆژئاوای كوردستان، هاوكات شارۆچكەی تل رەفعەتی لە سووریاش بۆردومان كردووە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، بۆردومانكردنی ئەو ناوچە كوردییانەی رۆژئاوا لەلایەن سوپای توركیاوە بەهاوكاری ئەو گروپە چەكدارییە سوورییانە بووە كە توركیا پاڵپشتییان دەكات.

 

تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی ئەنجامی ئەو بۆردومان و تۆپبارانانەوە بڵاونەكراونەتەوە.