لە گرتووخانەکانی تورکیادا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار منداڵی زیندانیکراو هەیە

لە تورکیا هەموو ڕۆژێک نزیکەی هەزار و ٣١ منداڵ دەبنە تاوانبار یان تاوانیان بەرامبەر دەکرێت، بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی دادی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٤، لە گرتووخانەکاندا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار منداڵێ زیندانیکراو هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە گرتووخانەکانی تورکیا پێشێلکردنی ماف و فشار بە ڕێژەیەکی زۆر بەردەوامیی هەیە، فشار و پێشێلکردنی مافەکان لە زیندان، تەنها لە زیندانیانی سیاسیدا سنووردار نییە. زیندانیانی بوارەکانی دیکەش ڕووبەڕووی پێشێلکردنی ماف و فشار دەبنەوە.

 

زیندانیکراوانی تورکیا لە ژمارەی دانیشتوانی چەندین وڵات زیاترە؛ منداڵان قوربانین

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی داد کە لە نیسانی ٢٠٢٥ بڵاوکراوەتەو، لە تورکیا بەگشتی ٤٠٣ هەزار و ٦٠ زیندانی هەن. تەنها بەم ژمارەیە، ژمارەی زیندانیان لە تورکیا لە دانیشتووانی ٢٤ وڵاتی جیهان زیاترە. لەو ٤٠٣ هەزار و ٦٠ زیندانییەی نێو زیندانەکان، ٣٤٥ هەزار و ٤٤٢ کەس حوکمدراون و ٥٦ هەزار و ٦٢٨ کەسی تریش دەستبەسەرن. بەگوێرەی  هەمان داتای وەزارەتی داد لە گرتووخانەکان ١٦ هەزار و ٧١٢ ژن و ٤ هەزار و ١١ منداڵ هەن. منداڵان بەدەر لەو گرتووخانانەی بۆیان دیاری کراوە، لە گرتووخانەکانی تردا دەخرێنە قاوشی منداڵانەوە.

 

حکومەت ژمارەی منداڵی زیندانیکراوە ڕوون ناکاتەوە

بەگوێرەی داتاکانی نیسانی ٢٠٢٥ـی کۆمەڵەی کۆمەڵگەی مەدەنیی "CÎSST" لە بواری سزاداندا  لە گرتووخانەکان بەگشتی ٢٥٧٦ زیندانیی منداڵ و حکومدراو هەن. وەزارەتی داد لەبارەی گرتووخانەکانی منداڵانەوە داتایەکی ڕوون بڵاوناکاتەوە.

جگە لە ژمارەی منداڵان لە گرتووخانەکاندا، لە داتاکانی 'تویک - TUÎK'یشدا دەردەکەوێت کە هەموو ساڵێک ژمارەی 'ئەو منداڵانەی پەلکێشی تاوان کراون' زیاد دەکات.

 

ژمارەی منداڵانی 'تاوانبار' لە هەڵکشاندایە

بەپێی دوایین داتاکانی تویک لە سەرانسەری تورکیا لەسەر پێناسەی 'ئەو منداڵانەی پەلکێشی تاوان کراون،  لە تۆمارەکانی دەسەڵاتە دادوەرییەکاندا لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا ١٧٨ هەزار و ٨٣٤ منداڵ هەیە. کاتێک داتای هەر ساڵێک لەبەر چاو دەگیرێت، ئەم ژمارەیە تا دێت زیاتر دەبێت. بەو شێوەیە؛

لە ساڵی ٢٠١٠: ٨٣ هەزار و ٣٩٣

لە ساڵی ٢٠١٢: ١٠ هەزار و ٨٣١

لە ساڵی ٢٠١٩: ١٦٨ هەزار و ٢٥٠

لە ساڵی٢٠٢٠: ١١٤ هەزار

لە ساڵی ٢٠٢١: ١٣٣ هەزار

لە ساڵی ٢٠٢٢: ٢٠٧ هەزار

لە ساڵی ٢٠٢٤ـیشدا ١٧٨ هەزار و ٨٣٤ منداڵ لەلایەن دەسەڵاتە دادوەرییەکانەوە لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.

هەرچەندە بەگوێرەی داتاکانی تویک لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا ١٧٨ هەزار و ٨٣٤ منداڵ بە 'ئەو منداڵانەی پەلکێشی تاوان کراون' پێناسە کراون، بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی داد ئەو منداڵانەی لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا بەهۆی پێشینەی تاوانەوە تۆمار کراون، ٢١١ هەزار و ٩٤٦ منداڵن. بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتەکە ٦٣ هەزار و ٧١٢ منداڵ حوکمی هەتاهەتایی دراون و چوار هەزار و ٣٨٦ لەو منداڵانە کچن. تۆمارەکانی ساڵانی ڕابردووی وەزارەتەکەش لەگەڵ داتاکانی تویکدا یەکناگرنەوە. بەگوێرەی داتاکانی وەزارەت؛

لە ساڵی ٢٠١٩: ١٣٠ هەزار و ٩٣٨

لە ساڵی٢٠٢٠: ٩٩ هەزار و ٩١٩

لە ساڵی ٢٠٢١: ١١٠ هەزار و ٦٠٦

لە ساڵی ٢٠٢٢: ٢٠٧ هەزار

لە ساڵی ٢٠٢٣: ١٧٨ هەزار و ٨٣٤

لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا ٢١١ هەزار و ٩٤٦ منداڵ وەکو 'ئەو منداڵانەی بەرەو تاوان براون' پێناسە کراون.

 

داتاکانی جەهەپە، داتاکانی تویک و وەزارەتی داد بەدرۆدەخاتەوە

بەدەر لە داتاکانی وەزارەتی داد و تویک، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی جەهەپە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە نێوان ساڵی ٢٠١٧-٢٠٢١ـدا پێنج ملیۆن و ٣٩٣ هەزار منداڵ لە تۆمارەکانی دەسەڵاتی دادوەریدا بوونیان هەیە. لە ڕاپۆرتی جەهەپەدا تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١ـدا ٤٩٩ هەزار و ٣١٩ منداڵ بە تۆمەتی ئەوەی "تاوانی ئەنجامداوە" گیراون.

 

لە لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو منداڵانەی کە وەکو 'ئەو منداڵانەی پەلکێشی تاوان کراون' پێناسە دەکرێندا دەرکەوتووە، زۆرترین ئەو تاوانانەی ئەنجامدەدرێن بریتین لە دزی و بریندارکردن. کاتێک هەم داتاکانی تویک و هەم وەزارەتی دادا لەبەرچاو دەگیرێن، لە پێنج ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو منداڵانەی کە بەهۆی تاوانەکانی 'دزی' و 'بریندارکردن' دەستگیرکراون یان ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر، نزیکەی دوو ملیۆن منداڵن. لە ساڵەکانی ڕابردوودا لەنێو تاوانی منداڵاندا تۆمەتبارکردن بە 'پێشێلکردنی ئازادی جەستە' دێتە پێشەوە.

 

خاڵێکی تر کە لە ڕاپۆرتەکەی جەهەپەدا سەرنج ڕادەکێشێت ئەوەیە کە لە ڕۆژێکدا هەزار و ٣١ منداڵ وەک تاوانبار یان تاوانلێکراو لە دەسەڵاتە دادوەرییەکاندا تۆمار دەکرێن.