لە کۆیە دیداری زانستی و ژنانی پەراوێزخراو بە ڕێوەچوو

لە کۆیە بە ناونیشانی "کۆیە: شاری مەعریفەت و شارستانییەت لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا" دیدارێکی زانستی بەڕوەچوو تێیدا باس لە پەراویزخستنی ژنان و مۆسیقاو گۆرانی کوردی کرا.

شیا كۆیی  

 

 

كۆیە_لە كەشێكی ئەكادیمی و كولتووری و ئەدەبی و هونەریدا، ئینستیتیوتی زەینەب خان – كچە كورد، بە هاوبەشی زانكۆی كۆیە و دامەزراوەی ڤیم، دیداری زانستی "کۆیە: شاری مەعریفەت و شارستانییەت لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا" لە هۆڵی سەرۆكایەتی زانكۆی كۆیە بەرێوەچوو، ولەم دیدارە چەند پانێڵێك پیشكەش بە ئامادەبوان كرا. 

  

مهاباد ئازاد, سەرۆكی ئینستیتیوتی زەینەب خان، سەبارەت بە ناوەرۆكی دیدارەكە بۆ ئاژانسەكەمان وتی: دیدارەكە لە دوو پانێڵ پێكهاتووە و هەر پانێڵەو سێ توێژەر بەشداربوون، بابەتەكان جیاوازبوون وەكو بابەتی مێژووی پەراوێز خراوی ژن، هەروەها باس لەكۆیە دەكات كە پیشەنگی بیری سیاسی بووە ، هەروەها باس لە مۆركی مۆسیقای كوردی و گۆرانی كوردی دەكات و میژووی شوێنەوارەكانی شاری كۆیە كە زۆربەی خەریكە لەناو دەچن، کرا. 

 

وتیشی دیدێكی مێژویمان هەیە بۆ رابردوو و چۆن ئیستا كۆیە لە پێشكەوتندا چۆنە و ودەمانەوێت ئەو بەراوردە بكەین هۆكارەكان دیاری بكەین كە بۆچی كۆیە پیشنەكەوتووە كە خاوەن میژوویەكی شكۆمەندو دۆڵەمەندە.  

 

مەنار نزار ئەحمەد، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە تەلارسازی زانكۆی كۆیە وتی: من وەك بەشی تەلارسازی بەشداریم كردووە بەبابەتێك بەناوی "شوینەوارە دیرینەكانی كۆیە و مەترسی لە لەناوچونییان"و و من دەستم كردووە بە ئەرشیفكردنی خان و باڵەخانە كەلەپوریەكان و و بەوردی دیراسەی كۆیەی كۆنم كردووە و چەند لە باڵەخانەكان ماون وچەندیان ڕووخاون.

 

مەنار وتیشی: ئەو جۆرە دیدارانە گرنگن تا شاری كۆیە بناسرێت وشاری كۆیە شارێكی میژوویە پێویستە زیاتر گرنگی پێبدرێت و خانووەكان نۆژەن بكرێنەوە بپارێزرێن لەڕووخان، چونكە كۆیە لە ڕووی مێژووییەوە بەحەقی خۆی نەگەیشتووە وكەسایەتیەكانی وەك نووسەران و شاعیران تا رادەیەك فەرامۆشكراون.

 

هەوار ئەفەندی مامەند، مامۆستا لە خوێندنگەی نەوەی دواڕۆژ لەگەڵ خوێندکارەکانی قوتابیەكانی ئامادەی ئەو دیدارە زانستیە بوون سەبارەت بە پرسیاری چەندە گرنگە خوێندکاران شارەزای میژووی شارەكەیان بن و ئامادەی ئەو جۆرە دیدارانە بن وتی: بێگومان زۆر گرنگە قوتابیان بەشداری لەم جۆرە دیدارەانە بكەن و ئێمە بەمەبەستی زانیاری وەرگرتن پۆلێك لە قوتابیەكانمان بەشداری پێكرد تا زیاتر ئاشنا بن بە میژوی كۆیە و ناسینی كەسایەتیەكان و شاعیران نوسەرانی ئەم شارە، چونكە هەركەسێك تا میژوی خۆی نەزانێت ناتوانی داهاتوی خۆت دیاری بكەی و ئامانجت بپێكی و ئەمرۆ قوتابیەكانم زۆر سودیان بینی لەو دیدارە و پانێڵەكان.

 

كەسان هێرش: یەکێک لەو خوێندکارانەی بەشداری دیدارەكەی كردبوو وتی: من زۆر سودم لەو دیدارە بینی كە پێشكەش كرا، و ئەمرۆ ئەوەم بۆ روون بۆوە كە چەندین كەسایەتی گرنگمان هەیە لە كوردستان بەتایبەتی لەكۆیە و لە ناو ژنان دا وەك كەسایەتی زەینەب خان كە شاعیر بووە وەك فەیلەسوفێكی گەورە باسدەكریت و ژنە شۆرش گێربووە. هەروەها كەسایەتی نەجیبە خان كچی مەلای گەورە كەیەكەم كچ بووە لە شاری كۆیە چۆتە قوتابخانە ئەوەش وای كردووە كچانی دیكەش بچنە خوێندنگە.