لە کەرکوک ژنێک بەشێوەیەکی گوماناویی کوژرا
لە گەڕەکی قەسابخانەی شاری کەرکووک، ژنێک بە شێوەیەکی تەمومژاوی لە ناو ماڵەکەی خۆیدا کوژرا، هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی بکوژەکە.
ناوەندی هەواڵ
٣٠ی کانوونی یەکەم، لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا لە گەڕەکی قەسابخانەی شاری کەرکوک، ژنێک بە ناوی ''ن. م'' و لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦، کە دایکی سێ مناڵە ''دوو کچ و کوڕێک''، لە ناو حەوشەی ماڵەکەی خۆیدا کوژرا، کە بەپێی زانیارییە ئەمنییەکان، کەسێک چوەتە سەر ماڵی ئەو ژنە و پاش ئەنجامدانی تاوانەکە لە ماڵەکە چووەتە دەرەوە، دواتر دەرکەوتووە کە ژنەکەی سەربڕیوە.
محەمەد عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، ڕووداوەکەی پشتڕاستکردەوە و وتی: تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەم کەیسە کردووەتەوە، ئەو ژنەی کوژراوە تەمەنی ٤٠ ساڵە و بنەچە خەڵکی پارێزگای مووسڵە، لە کاتی ڕووداوەکەدا لەگەڵ سێ منداڵەکەی لە ناو ماڵەکەدا بووە.
ئەمە لە کاتێکدا شەوی ٢٩ی کانوونی یەکەمیش، لە شاری هەولێر، ژنێکی دووگیان کوژرا.