لە کۆڵۆمبیا ٣٣ کەس کە زۆرینەیان منداڵن بەهۆی بوومەلەرزەوە گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەنجامی ڕوودانی بومەلەرزەیەک لە ڕۆژئاوای کۆڵۆمبیا ٣٣ کەس کە زۆرینەی منداڵن گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

 

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ پلەی رێختەر لە قوڵایی ٦ کیلۆمەتر لە کۆڵۆمبیا بووە هۆی ڕۆچوونی زەوی و گیان لەدەستدانی ٣٣ کەس.


ئەمڕۆ ١٤ی کانوونی دووەم فرانسیا مارکیز، جێگری سەرۆکی کۆڵۆمبیا رایگەیاند، دڵگرانن بەو ڕووداوە کارەساتبارەی لە ناوچەی چۆکۆی ڕۆژئاوای کۆڵۆمبیا ڕوویداو بەهۆیەوە ٣٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە بەشێکی زۆری ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵبوون و زیاتر لە ١٠ کەسیش برینداربوون، هەروەها تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی تر کە لەژێڕ قوڕ و باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ماون.

 

هەروەها گۆستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی وڵاتی کۆڵۆمبیا ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ڕزگارکردنی بریندارەکان و دەرهێنانەوەی تەرمەکان و هەر هاوکارییەک کە پێویست بکات بۆ چۆکۆ دابینی دەکەن.