لە جەزائیر ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە خنکێنرا

لەماوەی یەک هەفتەدا دوو ڕووداوی هاوشێوە لە جەزائیر ڕوویدا، کە ژنان لە لایەن هاوسەر و پیاوی ماڵەکانیان کوژراون.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ١١تشرینی یەکەم، لە جەزائیر ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا کە خاوەنی سێ منداڵە.

لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوشتنی ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵان لەلایەن هاوسەرە ٥٠ ساڵەکەیەوە کەبە پەت خنکاندوویەتی هاوڵاتیانی کۆمەڵگای ستیفی شاری ستیف ناڕەزایەتیان دەربڕی.

ڕووداوەکە لە ماڵی خێزانی ژنەکە ڕوویداوە، لەو کاتەی هاوسەرەکەی چووەتە ماڵی دایکی ژنەکەی و بووە بە شەڕیان دواتر هەوڵی داوە بە پەت بیخنکێنێت و دایکی ژنەکەی بەهۆی تەمەنەکەیەوە نەیتوانیوە ڕێگری لێبکات تەنها هاوارکردنی لەدەست هاتووە.

لە پاش ڕوودانی کوشتنەکە پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە، تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەو لە دوای لێکۆڵینەوە تاوانبارەکەیان دەستگیر کردووە.

جێگەی باسە لە ماوەی یەک هەفتەدا دوو ڕووداوی لەم جۆرە لە گەڕەکێکی جەزائیر ڕووبدات، بەهەمان شێوە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی تشرینی یەکەم پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ دایکە ٦٠ ساڵانەکەی و خوشکە ٣٥ ساڵانەکەی سەربڕیوە و دواتر دەستگیرکراوە.