لە جەزائیر منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ لەلایەن باوکییەوە کوژرا

منداڵێکی کچی تەمەن پێنج ساڵ لە شاری بیسکیرەی جەزائیر لەلایەن باوکییەوە بە چەقۆ کوژرا.

منداڵێکی کچی تەمەن پێنج ساڵ لە شاری بیسکیرەی جەزائیر لەلایەن باوکییەوە بە چەقۆ کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگوندی فیرفەری سەر بە شاری بیسکیرەی جەزائیر، پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بەچەقۆ کچە پێنج ساڵەکەی خۆی کوشت و پاشان تەرمەکەی لەسەر شەقام بەجێهێشت و هەڵات.

تیمەکانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی منداڵەکەیان گەیاندە نەخۆشخانەی تۆلقا و گەڕان بۆ دەستگیرکردنی بکوژەکە دەستیپێکردووە.