لە جەزائیر مامۆستایانی ژن ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە

لە جەزائیر دوێنێ گروپێک پیاوی دەمامکدار بە چەقۆ هێرش دەکەنە سەر کۆمەڵێک مامۆستای ژن و پارە، تەلەفۆن و کۆمپیوتەرەکانیان دەدزن

جەزائیر

 

دوێنێ گروپێک پیاوی دەمامکدار هێرش دەکەنە سەر مامۆستایانی ژن لە هەرێمی ئیدری باشوری پایتەختی جەزائیر، لە هێرشەکەشدا مامۆستاکانیان بریندار کرد، تەلەفون، کۆمپیوتەر و پارەکانیان دەدزن.

 

کۆردیناسیۆنی نیشتمانی مامۆستایانی خوێندنگە بنەڕەتییەکان لە هەرێمی ئیدر ئیدانەی ئەو هێرشە دووبارەیەیان کرد کە دەکرێتە سەر مامۆستایانی ژن، بانگەوازیشیان کرد کە چالاکی ئەنجامبدرێت دژی هێرش کردنە سەر مامۆستایان.

 

ت.پ