لە جۆلەمێرگ ١١ کەس کە دەستبەسەرکرابوون ئازادکران

١١ کەس کە لە ١٥ی ئاب لە جۆلەمێرگ دەستبەسەرکرابوون، بە مەرجی کۆنترۆڵ ڕەوانەی دادگا کران.

 

جۆلەمێرگ- لە ١٥ی ئاب، پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێک لە ناوەندی جۆلەمێرگ و ناوچەکانی گەڤەر چەلێ و شیمدینلی، ٢٤ کەس، لەنێویاندا ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، لە کاتی هێرشەکەدا دەستگیرکران، ١٣ دەستبەسەرکراویان کە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" و "دابینکردنی دارایی بۆ ڕێکخراوێکی نایاسایی" دەستگیرکران، دوای ئەوەی دوێنێ لەلایەن پۆلیسەوە وتەیان لێوەرگیرابوو ئازادکران و ١١ کەسی دیکەش ڕەوانەی دادگا کران.

ئەو ١١ کەسە کە وتەیان لەلایەن داواکاری گشتی لێوەرگیراوە ڕەوانەی دادگا کراون و ئازادکران.