لە هەولێر ژنێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی بە گوماناوی سووتاو گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ لە ناوچەی زرارەتی سەر بە پارێزگای هەولێر، ژنێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی سووتاو گیانی لەدەستدا، دەوترێت لەلایەن هاوژینەکەیەوە سووتنێدراوە.

ناونەدی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە ناوچەی زرارەتی سەر بە پارێزگای هەولێر، ئۆتۆمبێلێک بە شۆفێرەکەیەوە سووتا کە شۆفێرەکە ژن بووەو گیانی لەدەستداوە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ژنەی لە ناو ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە، هاوژینەکەی بە ئەنقەست سوتاندویەتی، ئەو هاوڵاتیانەیشی لەنزیک ڕووداوەکە بون گومانیان لا دروست بووەو دەستبەجێ گومانلێکراوەکە، کە هاوژینی ژنە سوتاوەکەیە ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کراوە.

 

 لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەی ورد لەگەڵ پیاوەکە بۆ ئاشکراکردنی پاڵنەرەکانی پشت ئەم ڕووداوە، بەردەوامە.