لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا ڕۆژنامەنووس ئامال خەلیل لە لوبنان کوژرا

بەهۆی بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان ڕۆژنامەنووس ئامال خەلیل کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز دەربارەی کوژرانی ئامال خەلیل بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە، ئامال خەلیل کە یەکێک بوو لە پەیامنێرە دیارەکانی ڕۆژنامەی ئەلئەخبارى لوبناني، لە کاتی ڕووماڵکردنی شەڕ و پێکدادانەکان لە گوندەکانی سنووری باشوور ى ئەو وڵاتە کوژراوە و لە هەمان هێرشدا، فۆتۆگرافەرێکی هاوکاری کە لەگەڵیدا بووە، بە سەختی بریندار بووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

هەروەها ڕۆژنامەی ئەلئەخبار لە راگەیاندراوێکدا ئیدانەی ئەو هێرشەی کردووە و وتی: ئیسرائیل بە ئەنقەست تیمە ڕۆژنامەوانییەکان دەکاتە ئامانج بۆ ئەوەی ڕاستییەکان نەگەنە جیهان.

 

بەڵام سوپای ئیسرائیل تا ئێستا بە فەرمی بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنووسەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام لە ڕاگەیەندراوێکی پێشوودا ئاماژەی بەوە دابوو کە “زانیارییان پێگەیشتووە سەبارەت بە برینداربوونی دوو ڕۆژنامەنووس لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکاندا” و جەختیان کردەوە کە لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەکەن.