لە حەلەب ڕێپێوان بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو
دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسود، ئەشرەفییە و خەڵکی کۆچبەری عەفرین بۆنەیەکیان بەڕێوەبرد و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و داوای دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی یەکسان و ئارامیان کرد.
حەلەب
دەستپێشخەری ژنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە هاوکاری ئەنجومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان لە شاری حەلەب ڕێپێوانێکی ئەنجامدا و تێیدا چالاکوانان داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
دانیشتووانی شاری عەفرین، ئەندامان و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەنجومەن، کۆمۆنەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد، وێنەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی "بە ڕۆحی کۆمیناڵ و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی دەژین" بەرز کرانەوە.
ڕێپێوانەکە لە فولکەی زەیتوون لە گەڕەکی ئەشرەفیەی شاری حەلەب دەستیپێکرد و بەرەو بازنەی شەهیدانی شۆڕش لە گەڕەکی ئەشرەفییە ڕۆیشت. لەوێ دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ڕۆناهی یوسف، ئەندامی دەستپێشخەریی ژنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی کرد و ڕایگەیاند کە دەبێت ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت بۆ ئەوەی سەرکردایەتی پرۆسەی ئاشتی بکات.
حافز حسێن، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک ڕایگەیاند: ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان فەلسەفەی یەکڕیزی و ئاشتەوایی دامەزراندووە و بۆتە ئاماژە بۆ هەر کەسێک بیەوێت جیهانێکی دادپەروەران و ئارام بونیاد بنێت.
ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشمی "بێ ڕێبەر ژیان نییە" کۆتایی هات.