لە هەڵەبجە ڕۆژانە چالاکی جیاواز بۆ ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت
لە هەڵەبجە هاوڵاتیان ڕۆژانە دەچنە شەقامەکان و بە چەندین چالاکی جۆرا و جۆر پشگیری خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دووپات دەکەنەوە.
هەڵەبجە
٢٧ی کانوونی دووەم، لە هەڵەبجە، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی چەتەکانی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، هاوڵاتیان وەکو ڕۆژانی ڕابردوو ڕژانەوە سەر شەقامەکان بۆ پشتگیری لە کوردانی ڕۆژئاوا، هەروەها گڕی هاوسۆزی هاوڵاتیان لە تەواوی پارچەکانی کوردستان بۆ ڕۆژئاوا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و بەردەوام بە ڕژانە سەر شەقامەکان و ووتنەوەی دروشمە جیاوازەکان پشتگیری خۆیان دووپات دەکەنەوە.
''ئەمڕۆ بۆ ئەوە لەسەر شەقامین کە بە گژ فکری تیرۆرستیدا بچینەوە''
جەمیل گەرمیانی، بەشداربوو، وتی: ئەمڕۆ هاتوین بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها دەیسەلمێنین کە هیچمان کەم نیە لە پیاوان، ئەمڕۆ بۆ ئەوە لەسەر شەقامین کە بە گژ فکری تیرۆرستیدا بچینەوە، بۆیە دەمانەوێت بڵێین، ئەوان ناتوانن فکرەی تیرۆرستی زاڵ بکەن بەسەرماندا و بمانکەنە ژوورەوە، هەروەها دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمەی ژنان هاوشانی پیاوان لە سەنگەرەکانی بەرگریدا خەبات دەکەین.