لە عەفرین منداڵێک بە گولـلەی چەتەکان کوژرا

لە عەفرین، کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکاندایە، منداڵێک لەلایەن چەتەکانەوە کوژرا.

 

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ناوخۆییەکان، چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەهۆی پێشکەوتنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەسەر کەمال کڵچدار ئۆغڵۆ کاندیدی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا، تەقەیان کرد.

لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا لە گەڕەکەی مەحمودیەی عەفرین، منداڵێک کوژرا و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون.

گولـلەکان بە گەڕەمەکی تەقێندران و کەوتنە سەربانی ماڵان و چادرەکان و ترسی لەلای خەڵک دروستکرد.