لە دەنیزلی ٩٧ خوێندکار ژەهراوی بوون

بەپێی زانیارییەکان، ٩٧ خوێندکار لە دەنیزلی بەهۆی خۆراکەوە ژەهراوی بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

٩٧ خوێندکار لە کامپی خوێندکارانی چیڤریل سەر بە KYK لە ناوچەی دەنیزلی، بەهۆی خۆراکەوە ژەهراوی بوون.

 

ئەو خوێندکارانەی کە لە نیوەی شەودا سکیان ئازاری بۆ پەیدابوو، ڕشانەوەو سەریان دەسوڕا، بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

ڕاگەیەندرا، خوێندکاران بەهۆی خۆراکەوە ژەهراوی بوون، ٩٣ خوێندکار لە نەخۆشخانە دەرچوون و چوار خوێندکاریش چارەسەر دەکرێن.