لە چەمچەماڵ منداڵێکی کچ لەژێر ئەشکەنجەدان گیانی لەدەستدا
لە شارۆچکەی چەمچەماڵ منداڵێکی کچ لەژێر ئەشکەنجەدان گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادای سلێمانی کراوە.
ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی چەمچەماڵ لە سنووری سلێمانی تەرمی منداڵێکی کچ بەناوی "ئیمان دیار" گەیەندرایە پزیشکی دادی چەمچەماڵ و دواتر تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
بەپێی زانیارییەکان، تەمەنی ئەو منداڵە کچە لە نێوان چوار بۆ پێنج ساڵیدایەو شوێنەواری ئەشکەنجەدان بە جەستەی منداڵەکەوە هەبووە، کە لەلایەن دایکییەوە ئەشکەنجە دراوە.
لە ئێستادا دایک و باوکی منداڵەکە لەلایەن پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستگیر کراون.