لە بەسرە باوکێک دەستگیرکرا کە دوو کچی خۆی ئەنشکەنجە داوە

هێزە ئەمنییەكانی بەسرە، دەستگیركردنی باوكێكیان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئاشكرا بووە دوو كچی خۆی بە شێوەیەكی دڕندانە ئەشكەنجە داوە.

 

ناوەندی هەواڵ- عەقڵیەتی پیاوسالار کە هەمیشە خواستی ئازاردان و زەوتکردنی ژیانە لە ژنان، بەردەوامە لە هێرش بۆسەر ژنان و لەلایەن پیاوانی ناو خێزانەکانەوە باوک،براو هاوژین ئەشکەنجەی ژنان دەدرێت.
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بەسرە لە عێراق ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زوبەیر، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە، کە باوکێکەو بە شێوەیەکی دڕندانە، ئەشكەنجە و ئازاری دوو کچەکەی داوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوو کچەكەی لەلایەن باوكیانەوە ئەشكەنجە دراون، ئێستا لە نەخۆشخانەی زوبەیر چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.
پۆلیس زانیاری و وردەكاریی زیاتری لەبارەی جۆری ئەشكەنجەدانەکە ئاشكرا نەكردووە.